خۆپیشاندەرانی عێراق رێگە لە تانکەکانی سوپا دەگرن
K24- ههولێر:
لە نوێترین شێوازی دەربڕینی ناڕەزایەتییەکان، خۆپیشاندەرانی باشووری عێراق خێمە لەبەردەم کۆمپانیا نەوتییەکان و دامودەزگا حکوومییەکان هەڵدەدەن.
بەشێک لە خۆپیشاندەران دەیانەوێت رێگا لە کۆمپانیا نەوتییەکان بگرن لە کارەکانیان بەردەوامبن، ئەمەش وایکردووە لە شارۆچکەی زوبەیری سەر بە پارێزگای بەسڕە و چەند ناوچەیەکی دیکە، حکوومەت تانک و زریپۆش بۆ بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران بەکاربهێنێت.
لە گرتە ڤیدیۆییەکدا، کە لە تۆڕە کۆمەڵاتییەکان بڵاوکراوەتەوە، چەند خۆپیشاندەرێک بۆ رێگریکردن لەو تانکانەی سوپا، خۆیان لەسەر شەقامەکان پاڵدەخەن و دەڵێن: "وەرە بەسەرماندا بڕۆن".
زیاد لە 20 رۆژە خۆپیشاندانەکانی عێراق بۆ بنبڕکرنی گەندەڵی بەردەوامە و تاکو ئێستاش بە دەیان خۆپیشاندەر کوژراون و بە سەدانی دیکەش برینداکراون.
H.J