باوکێک بەهۆی بڕیارێکی ترەمپ خۆی کوشت

نەیدەتوانی خێزان و منداڵەکانی ببینێت

K24- هه‌ولێر:

باوکێک کە بە ڕەگەز یەمەنییە و لە ئەمەریکا دەژیا، بەهۆی یاسای قەدەغەکردنی گەشت لە لایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، ناتوانێت بۆ ماوەیەکی زۆر خێزانەکەی ببینێت و بەهۆیەوە خۆیدەکوژێت.

لە ساڵی 2017، دۆناڵد ترەمپ بڕیاریدا گەشتی شەش وڵات کە زۆرینە موسوڵمانن بۆ ئەمەریکا قەدەخەبکات ئەمەش وایکرد چەندین خێزان لەیەکدی داببڕێن.

مەحمود سەلیم هاووڵاتییەکی ئەمەریکی بەڕەچەڵەک یەمەنییە، ماوەیەکی زۆرە لە چاوەڕوانی ژن و منداڵەکانییەتی تاکو لە یەمەنەوە بچنە ئەمەریکا و لەگەڵی بژین، بەڵام بەهۆی یاساکەی ترەمپ. خێزانی مەحموود نەیانتوانی ڤیزا وەربگرن و گەشت بەرەو ئەمەریکا بکەن.

بە گوێرەی هەواڵێکی ئێن بی سی،  قوربانییەکە لە ویلایەتی لویزیانا دەژیا و تەمەنی 31 ساڵە، لە شوقەکەی خۆی، گولـلەیەکی ناوە بە سەرییەوە و خۆی کووشتوە.

موئمین سەلیم، یەکێک لە براکانی مەحمود کە هەر لە ئەمەریکا دەژی، لە بارەی کاریگەری یاساکەی ترەمپ لەسەر مردنی براکەی گووتی: "ئەوە هۆکاری سەرەکی مردنی براکەمە. ئەو نەیدەتوانی خێزانەکەی بهێنێت بۆ ئەمەریکا چونکە ترەمپ قەدەخەی کردووە، نەشیدەتوانی لە یەمەن بیانهێڵێتەوە چونکە بەردەوام لە مەترسی جەنگدا بوون".

مەحمود سەلیم پێش خۆکوشتنی پەیوەندی کردووە بە خێزان و منداڵەکانی و ماڵئاوایی لێکردوون.

H.J