دیمەستورا: ئه‌مشه‌و ئه‌نجامی گفتوگۆكانی ئه‌ستانا ئاشكرا ده‌بێت
K24 - هه‌ولێر:
ستافان دیمەستورا نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا، پێش دەستپێکردنی کۆبوونەوەکانی سۆچی له رووسیا لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ کوردستان 24 رایگەیاند: "تائێستا هەندێ گفتوگۆی سەرەتاییمان لەگەڵ لایەنە جیاجاکانی سووریا ئەنجامداوە و چەند کۆبوونەوەکیش ئەنجام دەدەین و ئەمشەو ئەنجامی کۆبوونەوەکان ئاشکرا دەبن و زۆربەی پرسەکانی تایبەت بە قەیرانی سووریا لەو کۆبوونەوانە تاوتوێ دەکەن.
ستافان دیمەستورا نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا گووتی:" ئێستا نامانەوێت قسە بکەین و تائێستا تەنیا گفتوگۆی سەرەتاییمان ئەنجامداوە و کۆبوونەوە سەرەتاییەکانمان ئەنجامداوە و هیچی دیکە، بەڵام لەگەڵ ئەوە هەموو پرسەکان تاوتوێ دەکەین و ئەمشەویش زانیاریی زیاتر دەزانین".
له گفتوگۆكانی سۆچی نوێنه‌رانی وڵاتانی ده‌سته‌به‌ری ئاگربه‌ست له سووریا (رووسیا، توركیا، ئێران) به سه‌رۆكایه‌تی نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی رووسیا ئه‌لیكسه‌نده‌ر لاڤرێنتییڤ و له لایه‌نی توركیاوه سیدات ئۆنال جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌و ئێرانیش به رێگه‌ی حسێن جابری ئه‌نساریی یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه به‌شداره.
هه‌روه‌ها ستافان دیمه‌ستورا به هاوبه‌شی تیمێكی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری سووریا كه له شاره‌زایانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاوكاریكردنی ته‌كنیكی وڵاتانی ده‌سته‌به‌ری ئاگربه‌ست به‌تایبه‌تی له‌بواری رفێنراو و ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كان و بێسه‌ر وشوێنه‌كان به‌شدارن.