"وڵاتێكی دیكه بۆ بۆمیوانداریكردنی مۆندیالی 2022 به‌ربژێر ده‌كرێت"
وه‌رگرتنی میوانداریكردنی مۆندیالی 2022 له قه‌ته‌ر و بابه‌تی ئاشكرابوونی گه‌نده‌ڵی و وه‌رگرتنی به‌رتیل، ئه‌مڕۆ بابه‌تی گه‌رمی میدیاكانی ئه‌ورووپا و جیهان بوو.
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ سێپ بلاته‌ری سه‌رۆكی پێشووی فیفا له تویتێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد بوو كه قه‌ته‌ر به‌هۆی پشتگیری و یارمه‌تی نیكۆلاس ساركۆزی سه‌رۆكوڵاتی پێشووی فره‌نسا مافی میوانداریكردنی مۆندیالی 2002ـی به‌ده‌ستهێنا، راسته‌وخۆ میدیاكانی بریتانیا ده‌ستیان به هه‌ڵدانه‌وه‌ی مه‌له‌فی گه‌نده‌ڵی قه‌ته‌ر كرد.
پێگه‌ی سه‌نده‌ی تایمزی بریتانیا، له نوێترین هه‌واڵیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه پێویسته ئینگلاند بۆ شوێنگره‌وه‌ی قه‌ته‌ر به‌ربژێر بكرێت، چونكه پێشتر قه‌ته‌ر به هێزی به‌رتیل ئه‌مریكا و ئوسترالیای له میوانداریكردنی مۆندیالی 2022 كشاندۆته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، لۆرد تریسمان سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلاند دێته ده‌نگ و ده‌ڵێت: هه‌موو ئاماژه‌كان بۆ ئه‌وه‌ن كه قه‌ته‌ر گه‌نده‌ڵییه‌كی گه‌وره‌ی له میوانداریكردنی مۆندیال كردووه و پێویسته فیفا بێته ده‌نگ و لێكۆڵینه‌وه‌ی وردتر بكات.
به گوێره‌ی میدیاكانی بریتانیا، ئه‌ندامانی فیفا داوایان له جیان ئینفانتینۆی سه‌رۆكی فیفا كردووه به خێرایی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له بكه‌ن و بابه‌تی میوانداریكردنی مۆندیالی 2022ـی قه‌ته‌ر یه‌كلایی بكه‌نه‌وه و بڕیارێكی دادپه‌روه‌رانه بده‌ن.