ئێران مەرجی بۆ ترەمپ هەیە
K24- هه‌ولێر:
راوێژکارێکی حەسەن رۆحانی، سەرۆککۆماری ئێران، رایگەیاند تاران مەرجی هەیە بۆ دانووستان لەگەڵ ئەمەریکا و دەبێت واشنتن بگەڕێتەوە رێککەوتننامەی ئەتۆمی.
لێدوانی ئەو راوێژکارەی رۆحانی لەکاتێکیدایە، دوێنێ دووشەممە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، ئامادەیی خۆی بۆ دانووستان لەگەڵ ئێران بە بێ مەرج راگەیاندبوو.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ جۆزیبی كۆنتی، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتاڵیا، كه له كۆشكی سپی رێكخرا، تره‌مپ له وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌وه‌ی ئاخۆ ئاماده‌یه دیدار له‌گه‌ڵ رۆحانی سازبكات؟ دووپاتیكرده‌وه، "ده‌توانم له‌گه‌ڵ هه‌ركه‌سێك دیدار سازبكه‌م، من باوه‌ڕم به دیدار و چاوپێكه‌وتن هه‌یه، به‌تایبه‌ت له‌و حاڵه‌تانه‌ی كه هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگ دێنه ئاراوه".
تره‌مپ له درێژه‌ی وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌دا گوتی، "هه‌ڵبه‌ته ئه‌گه‌ر به‌رپرسانی ئێرانی بیانه‌وێت له‌گه‌ڵیان داده‌نیشم، به‌ڵام نابێت هیچ مه‌رجێكی پێشوه‌خته بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و دیدارانه دیاریبكرێن".
لە وەڵامی ئەو لێدوانەی ترەمپدا، حامید ئەبوتالیبی، راوێژکارەکەی رۆحانی، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر مەرجەکانی ئێرانی بۆ دانووستاندن ئاشکرا کردووە و نووسیویەتی: "رێزگرتن لە گەلی مەزنی ئێران، کەمکردنەوەی کاری دوژمنکارانە و گەڕانەوەی ئەمەریکا بۆ رێککەوتنی ئەتۆمی، ئەمانە لە ئێستادا رێگاکان دەکەنەوە".
گرژییەکانی ئێران و ئەمەریکا گەشتوونەتە لووتکە، ئەگەر واشنتن بەو جۆرەی پلانی بۆ داناوە سزاکانی ئێران بگەڕێنێتەوە، ئەوا دۆخی ئابووری ئێران بە تەواوی دادەڕمێ. بەمەش حکوومەتی ئێران لە ناوخۆی وڵات دەکەوێتەوە مەترسییەوە.
H.J