زاوایەک لە دوا ساتدا بووک بێ هیوا دەکات

بووکەکە قسەدەکات و هەزاران کەس پاڵپشتی دەکەن

کچێک لە تایلەند تەواو بێ ئومێد دەبێت کاتێک لە ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەیدا، ئەو کەسەی کە دەبوو ئەڵقەی لە پەنجە بکات و ببێتە هاوسەری، ئامادەی ئاهەنگەکە نابێت، بەڵام ئامادەبوویەک کەمێک زامەکەی ساڕێژ دەکات.

چەند هەفتەیەک لەمەوبەر، ئەو دوو خۆشەویستە پلانیان بۆ ئەنجامدانی ئاهەنگێکی گەورە داڕشتبوو، بەڵام مانۆ کاتێک دەزانێت پاکینی زاوا بڕیاریداوە ئامادەی ئاهەنگەکە نەبێت، خۆی دەچێتە سەر ستەیج و داوای لێبوردن لە خەڵکەکە دەکات.

بە گوێرەی هەواڵێکی پێگەی ئەلیکترۆنی ئیندیپێندتی بەریتانی، یەکێک لە ئامادەبووان، لە رێگەی هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەلایەتی فەیسبووک، قسەکانی بووک راستەوخۆ دەگوازێتەوە و بەهۆیەوە خەڵکێکی زۆر هاوسۆزی و پشتگیری بۆ دەردەبڕن.

کچەکە بە خەڵکەکە دەڵێت، ئەو هەموو هەوڵێکی داوە تاکو هەموو شتێک بە باشی بڕوات، بەڵام بۆ ئەویش ئەو هەڵوێستەی کوڕەکە جێگای سەرسوڕمان بووە.

بوک و زاوا نزیکەی 1000 کەسیان بۆ ئاهەنگەکەیان بانگهێشت کردبوو، وێنەی خۆشیان لە چەند شوێنێکی نزیک لە ئاهەنەگە بە گەورەی هەڵواسیبوو.

لە ماوەیەکی کەمدا، گرتە ڤیدیۆی قسەکردنی بووکەکە، پێنج ملیۆن و 500 هەزار بینەری تێپەڕاند و خەڵکێکی زۆر پشتگیری و هاوسۆزیان بۆ دەربڕیوە.

ڤیدیۆکە لە هەژماری تایبەتی کچەکە وەرگیراوە

H.J