میلان له چهند كاتژمێری داهاتوو گواستنهوهی هیگواین رادهگهیهنێت
به گوێرهی میدیاكانی ئیتاڵیا، یانهی ئهیسی میلان له چهند كاتژمێری داهاتوو گواستنهوهی گۆنزالۆ هیگواین له یوڤێنتۆسهوه رادهگهیهنێت.
هیگواین یەکێک لەو قوربانیانەی هاتنی کریستیانۆ رۆنالدۆی پۆرتوگالیە بۆ ریزەکانی یۆڤێنتۆس، چونکە بە هەبوونی یاریزانێکی وەکو دۆن، دهرگای رۆیشتن لهبهردهم ئەو یاریزانە ئارجێنتینیایە كرایهوه.
هیگواین دوای کۆتایی هاتنی پشووەکانی گەڕایەوە یانەکەی و لە یەکەم چاوپێکەوتندا لەگەڵ بەرپرسانی یانەکەی داوای لە ئەوان کرد کە داهاتووی یەکلا بکرێتەوە، بۆ ئەوەی دڵنیا بێت کە وەک رابردوو یاریزانی سەرەکی یانەکەی دەبێت، به ڕوونی پێیان راگهیاندووه كه له پێكهاتهی سهرهكی جێگهی نابێتهوه.
هاتنی یاریزانێکی وەکو رۆناڵدۆ بۆ ریزەکانی یۆڤێنتوس، دەبێت کێشەیەکی گەورەی یاریزانێکی وەکو هیگواین بێت، چونکە ئالێگری راهێنەرێ ئەو یانەیە رایگەیاندووە کە دەیەوێت دۆن لە هێلی پێشەوە یاری پێ بکات، هەربۆیە گۆڵکارە ئارجێنتیناییەکە پێگەی کەوتۆتە مەترسیەوە.