"پێرێز نزیكه لهوهی ئیكاردی بكاته سووپرایزی ئهم هاوینه"
ماورۆ ئیکاردی نزیکە بەرامبەر 100 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ریزەکانی ریال مەدریدی ئیسپانییەوە بکات.
ماڵپەڕی دۆن بالۆنی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، جولیان لۆپیتێخی راهێنەری ریال مەدرید داوای لە بەرپرسانی یانەکەی کردووە بە زووترین کات ماورۆ ئیکاردی بۆ بکڕن، بۆ ئەوەی لە هێڵی هێرشبردن ئەو بۆشاییە پڕبکاتەوە کە کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەدوای خۆی بەجێیهێشتووە.
ماڵپەڕە ئیسپانییەکە ئاشکرای کردووە، گەرچی نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی ئیکاردی لە ئینتەر 110 ملیۆن یۆرۆیە، بەڵام ریال مەدرید دەیەوێت بە 100 ملیۆن یۆرۆ بیگوازێتەوە ریزەکانی یانەکەی.
ئیكاردی له هاوینی 2013 له یانهی سامپدۆریا به گرێبهستێكی 13 ملیۆن یۆرۆیی روویكرده ئینتهر میلان، تا ئێستا 182 یاری بۆ ئینتهر كردووه و 107 گۆڵ و 23 ئاسیستی ههبووه."پ