عه‌بادی: كورد مه‌رجی ته‌عجیزی نییه
K24 - ھەولێر
له باره‌ی كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی، حه‌یده‌ر عه‌بادی رایده‌گه‌یه‌نێت، په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندی بنچینه‌یی و كرۆكین. ده‌مانه‌وێت له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان له دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌كان به‌شدار بین. ئاماژەی بەوەشدا، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له سێ هه‌فته‌ی داهاتوو، ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن په‌سه‌ند ده‌كرێن.
سەبارەت بە هه‌ڵوێستی كوردیش بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت عه‌بادی گوتی "لایه‌نه كوردییه‌كان بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت مه‌رجی ته‌عجیزییان نییه و جددیشن".
عه‌بادی، ئاماژەی بەوەدا: "وه‌ك ده‌زانن په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان، په‌یوه‌ندی بنچینه‌یی و كرۆكین و ده‌بێت په‌یوه‌ندییه‌كان به‌هێز بكرێن، ده‌بێت بچینه پێشه‌وه و عێراق بۆ هه‌مووانه، كورد، عه‌ره‌ب، توركمان، ئێمه سوورین ئه‌و هه‌سته قوڵتر بكه‌ینه‌وه، كێشه له ته‌واوی سیسته‌مه‌كه هه‌یه، و ده‌مانه‌وێت له‌گه‌ڵیاندا، به‌شداری چاره‌سه‌ر بكه‌ین، جدییه‌ت له لایه‌نی كورد بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت و به‌رده‌وامیدان به پرۆسه‌ی سیاسی هه‌یه، و هیچ داواكارییه‌كی ته‌عجیزیان نییه، یاخود داواكارییه‌كی نانیشتمانی، بۆیه له‌م رووه‌وه بۆچوونه‌كان ته‌واو هاوڕابوون".
گوتیشی: "ئێمه ئێستا كار له‌سه‌ر كۆكردنه‌وه‌ی ته‌واوی لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ین، به مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی به‌رنامه‌یه‌ك بۆ قۆناخی داهاتوو، دواتریش پێكهێنانی گه‌وره‌ترین كوتله، و دیاریكردنی كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیران، پێمان وایه له سێ هه‌فته‌ی داهاتوو ئه‌نجامه‌كان په‌سه‌ند ده‌كرێ، بۆ ئه‌وه‌ی كوتله‌كانیش بتوانن كۆببنه‌وه، ده‌بێت له‌یه‌كه‌م دانیشتنی په‌رله‌مان، سه‌رۆك و جێگره‌كانی هه‌ڵبژێردرێن".
ھ.م