مووچه‌ی خانه‌نشینیی په‌رله‌مانتاران راگیرا
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی دادوه‌ری عێراقی ئاشكرای ده‌كات، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بڕیاریدا، خه‌رجكردنی مووچه‌ی خانه‌نشینیی په‌رله‌مانتارانی پێشووی عێراق رابگیرێت.
بریاره‌كه‌ی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق به‌هۆی داواكارییه‌كی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بووه كه رۆژی 9/7/2018 به‌هۆی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵكی عێراقه‌وه ئاراسته‌ی دادگاكه‌ی كردووه.
عه‌بادی تانه‌ی له‌و یاسایه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ماوه‌به‌سه‌رچووداوه كه له مانگی حوزه‌یراندا بڕیاریدابوو مافه ماڵییه‌كانی په‌رله‌مانتاره‌كانی بدرێت و خانه‌نشین بكرێن.
به‌پاساوی پێشیلكاریی ده‌ستووریش، فوئاد مه‌عسووم، سه‌رۆككۆماری عێراق واژووی له‌سه‌ر نه‌كرد، به‌ڵام دوای تێپه‌ربوونی ماوه‌ی یاسایی بوو به یاسا و به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی ئۆفیسی سه‌رۆككۆمار نێردرا بۆ بڵاوكردنه‌وه.
ئه‌حمه‌د عه‌بدولجه‌لیل ئه‌لساعدی، به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌سته‌ی گشتی خانه‌نشینی عێراق ده‌ڵێت: "رێگه به ده‌سته‌كه‌مان نه‌دراوه مامه‌ڵه‌ی خانه‌نشینی په‌رله‌مانتارانی خولی پێشوو وه‌ربگرین و هیچ پله و پۆستێكیان نا‌ده‌ینێ".
ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دوای ته‌واوبوونی 4 ساڵه‌كه‌یان، مووچه‌یه‌كی خانه‌نشینیی به بڕی 10 ملیۆن دیناری مانگانه خانه‌نشین ده‌كرێن و ئه‌وه‌ش رێژه‌ی 80% كۆی مووچه‌كه‌یانه كه له كاتی په‌رله‌مانتاریدا وه‌ریانگرتووه، جگه له‌وه‌ی مووچه‌ی 10 پاسه‌وانیشیان دراوه‌تێ.
رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیی یه‌كێك بووه له داواكارییه سه‌ره‌كییه‌كانی خۆپیشانده‌رانی عێراق و به‌رپرسانیان به‌هه‌ده‌ردانی ملیاره‌ها دۆلار تۆمه‌تبار كردووه. به‌تایبه‌تی دانیشتوانی شاره‌ی به‌سره‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند به نه‌وت له خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مدواییه‌دا به روونی ئه‌و خواسته‌یان خسته‌ڕوو و یه‌كێك له داواكارییه‌كانیش هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خانه‌نشینی په‌رله‌مانتاران بوو.