كۆسره‌ت ره‌سووڵ له باره‌ی دیاریكردنی سه‌رۆكی لیستی یه‌كێتی هاته ده‌نگ
K24 - هه‌ولێر:
نووسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی كۆسره‌ت ره‌سووڵ، جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان، روونكردنه‌وه‌یه‌كی له باره‌ی ده‌ستنیشانكردنی سه‌رۆكی لیستی یه‌كێتی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان، كه بڕیاره له 30ی ئه‌یلوولی ئه‌مساڵ ئه‌نجامبدرێت، بڵاوكرده‌وه.
نووسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی كۆسره‌ت ره‌سووڵ، له روونكردنه‌وه‌كه‌دا ده‌ڵێت: "دیاریكردنی هەڤاڵ ئەرسەلان بایز لەسەر پێشنیازی چەند هەڤاڵێكی مەكتەب سیاسی بووەو بەرێزیان بۆ ئەم كارە ڕا‌سپێردرا، بەڵام باری تەندروستی ڕێگای نەدا ئەو ئەركە بگرێتە ئەستۆ".
ئه‌وه‌شی روونكردووه‌ته‌وه، بۆیه له جێگه‌ی ئه‌و، قوباد تاڵەبانی بۆ ئەم لێپرسراویەتیە ڕاسپێردراوه.
دووپاتیش له‌وه كراوه‌ته‌وه، ئەرسەلان بایز هەڤاڵێكی تێكۆشەرە و بێگومان ئەگەر تەندروستی رێی بدایە ئەمجارەش بە هەمان شێوە دڵسۆزانە كاری دەكرد.
پێشتریش ئەرسەلان بایز روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌و باره‌یه‌وه بڵاوكرده‌وه و گوتی: "ئاگاداریان كردمەوە كە ببم بە سەرۆكی لیستی (ی.ن.ك) بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، بەڵام لەبەر ئەوەی من چوار ساڵ ئەندامی پەرلەمان و چوار ساڵیش لە سەرۆكایەتی پەرلەمان بووم، بۆیە من داوای لێبوردن دەكەم بۆ ئەو متمانەیە، پێم باشە هەڤاڵێكی تر ببێتە سەرۆكی لیستی (ی.ن.ك)".
به گوێره‌ی میدیا فه‌رمییه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، كه له دوای كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و حزبه بڵاوكرایه‌وه، بڕیاربوو ئه‌رسه‌لان بایز، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و حزبه، ببێته سه‌رۆكی لیستی یه‌كێتی بۆ هه‌ڵبژاردن، به‌ڵام دواتر بڕیاره‌كه گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هات و له جێگه‌ی ئه‌ویش قوباد تاڵه‌بانی راسپێردرا.
ا. م