ئه‌ستێره‌ی به‌ختی عه‌بادی ده‌دره‌وشێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسی ئاگادار رایگه‌یاندووه: "لایه‌نه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان هێزه سیاسییه‌كانی عێراقیان ئاگاداركردووه‌ته‌وه كه حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئێستای عێراق، گونجاوترین بژارده‌یه بۆ ئه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكوه‌زیرانی حكوومه‌تی داهاتوو وه‌ربگرێت و ئه‌و لایه‌نه عێراقییانه‌یشیان له كێشه‌كانی دیاریكردنی كه‌سانی دیكه‌ی نزیك له ئێران ئاگاداركردووه‌ته‌وه كه له‌وانه‌یه به‌هۆی سه‌پاندنی سزای زیاتر به‌سه‌ر ئێران‌دا به‌رۆكی ئه‌وانیش بگیرێت.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت: "هه‌ندێك له لایه‌نه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به زمانی هۆشداریی قسه‌یان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی عێراق كردووه، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌یان كه سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی جگه له عه‌بادی كه‌سانی دیكه بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته ده‌ستنیشان بكرێن كه له‌وانه‌یه بخرێنه ژێر باری سزاكانی سه‌ر ئێرانه‌وه و گوتوویه‌تی: "ئه‌م بابه‌ته زیاتر په‌یوه‌سته به پێشڤه‌چوونی ململانێكانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران و ئه‌و سزایانه‌ی كه بڕیاره له‌سه‌ر ئێران زیاتر بكرێن. چونكه ئیداره‌كه‌ی تره‌مپ به‌رده‌وامه له په‌یوه‌ستكردنی چه‌ندین گرووپ و لایه‌نی عێراقی به لیستی سزاكانه‌وه، به‌ڵام نایه‌وێت ده‌وڵه‌تی عێراق به‌ر ئه‌و سزایانه بكه‌و‌ێ".
سه‌رچاوه‌كه به رۆژنامه‌ی "البیان"ـی ئیماراتی گوتووه: "جگه له حه‌یده‌ر عه‌بادی دوو كاندیدی دیكه هه‌ن و یه‌كێكیان هادی عامری، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانێتی فه‌تح و ئه‌مینداری گشتی رێكخراوی به‌دره، ئه‌ویش چانسێكی لاوازی هه‌یه تا ئه‌مه‌ریكییه‌كان پاڵپشتی بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پۆسته وه‌ربگرێت، چونكه هه‌رچه‌نده عامری هه‌وڵی بۆ نزیكبوونه‌وه له ئه‌مه‌ریكییه‌كانیش داوه، به‌ڵام هێشتا واشنتن به نزیك و دۆستی تارانی ده‌زانێ".
له باره‌ی چاره‌نووسی حه‌یده‌ر عه‌بادی له‌ناو حزبی ده‌عوه‌دا كه نووری مالیكی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و خاوه‌نی دوو لیستی جیاوازن، عه‌لی عه‌لاق، سه‌ركرده له هاوپه‌یمانێتی نه‌سر گوتوویه‌تی: "حه‌یده‌ر عه‌بادی ده‌ست له حزب ناكێشێته‌وه و ته‌نها ئه‌ندامێتییه‌كه‌ی سڕ ده‌كرێت، ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه ئه‌گه‌ر هاتوو لایه‌نه‌كانی دیكه به‌تایبه‌تی هاوپه‌یمانی سائیروونی سه‌در سووربێت له‌سه‌ر ئه‌و داوایه‌ی كه پێویسته سه‌رۆكوه‌زیران كه‌سێكی سه‌ربه‌خۆ بێت و په‌یوه‌ندی به حزبه‌كه‌ی پێشوویه‌وه نه‌مێنێ".