پۆسته‌كانی كورد و لایه‌نه‌كانی دیكه له به‌غدا ئاشكرا ده‌كرێ
K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی ئه‌لئه‌خباری لوبنانی له راپۆرتێكدا كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2/8/2018 بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه "نووری مالیكی ده‌بێته سه‌رۆكی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مان و گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پۆسته وه‌زارییه‌كانیش ده‌ستیپێكردووه".
رۆژنامه‌كه له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه كه ناوی نه‌هێناوه ده‌ڵێت: "نه‌خشه سیاسییه‌كه گه‌یشتووه‌ته دوا داڕشتن و ئه‌وه‌ی تێدایه كه نووری مالیكی بكرێته سه‌رۆكی كوتله گه‌وره‌كه و باسی پۆسته وه‌زارییه‌كانیش كراوه و كوتله‌كانیش داواكارییه‌كانی دیكه‌یان له رێگه‌ی شانده دانووستانكاره‌كانیانه‌وه ده‌خه‌نه‌ڕوو".
سه‌رچاوه‌كه روونیكردووه‌ته‌وه كه "هاوپه‌یمانێتی ده‌وڵه‌تی یاسا به‌سه‌رۆكایه‌تی مالیكی له‌سه‌ر دوو پۆستی وه‌زاری دانووستان ده‌كات، یه‌كێكیان وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌یه و ئه‌وی دیكه‌یشیان ده‌سته‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆیه، سه‌رۆكوه‌زیرانی داهاتوویش له هێڵی دووه‌می حزبی ده‌عوه ده‌بێت نه‌ك سه‌ركرده سه‌ره‌كییه‌كانیان".
سه‌رچاوه‌ی رۆژنامه لوبنانییه‌كه ده‌ڵێت: "رێكخراوی به‌در به سه‌رۆكایه‌تی هادی عامری گفتوگۆ له‌سه‌ر پۆستی جێگری سه‌رۆكوه‌زیران بۆ كاروباری ئه‌منی ده‌كه‌ن و ده‌شیانه‌وێت پۆستی وه‌زاره‌تی ناوخۆیان هه‌بێت. به‌ڵام ره‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانی به‌سه‌رۆكایه‌تی عه‌مار حه‌كیم مه‌رجی ئه‌وه‌یه وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و نه‌وتی بدرێتێ، جگه له‌وه‌ی وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوانیشیان بمێنێ".
ده‌رباره‌ی پۆسته‌كانی كورد و لایه‌نه سوننییه‌كانیش گوتوویه‌تی: "كورد ده‌یه‌وێت پۆستی سه‌رۆككۆمار و جێگری سه‌رۆكوه‌زیران بۆ كاروباری دارایی و ئابووری و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌و سه‌رۆكایه‌تی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی وه‌ربگرێت. به‌ڵام سوننه‌كان جگه له مانه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان، داوای 4 وه‌زاره‌ت ده‌كه‌ن كه هه‌ر یه‌كه له وه‌زاره‌تی به‌رگری و خوێندنی باڵا و دوو ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆن كه پۆستی سه‌رۆكه‌كانیان به پله‌ی وه‌زیرن".
به‌ڵام هێشتا ئه‌و زانیارییانه له‌لایه‌ن هیچ به‌رپرسێكی ئه‌و لایه‌نانه‌ی ناویان هاتووه پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه‌و ته‌نها لێدوانی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه قسه‌ی بۆ رۆژنامه لوبنانییه‌كه كردووه‌و ناوه‌كه‌ی نه‌هێنراوه.