"مۆدریچ هاوشێوه‌ی كریستیانۆ بۆ خولی ئیبتاڵیا ده‌چێت"

"مۆدریچ پلانی رۆیشتنی خۆی بۆ سێریا ئه‌ی به‌ پێرێز راده‌گه‌یه‌نێت

لوکا مۆدریچی ناوەراستکاری ریال مەدرید له‌ باره‌ی چاره‌نووسی خۆی هەفتەی داهاتوو لەگەڵ پێرێزی سەرۆکی یانەکەی کۆ دەبێتەوە، به‌ گوێره‌ی میدیایه‌كی ئیسپانیا مۆدریچ ده‌یه‌وێت هاوشێوه‌ی كریستیانۆ له‌ ریال مه‌درید بڕوات و بچێته‌ سێریا ئه‌ی ئیتاڵیا.

جیان لۆکا دی مارزیۆی رۆژنامەنوسی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، مۆدریچ دوای گەڕانەوەی بۆ ئیسپانیا بریاریداوە کە لەگەڵ سەرۆکی یانەکەی کۆبێتەوە بۆ یەکلایی کردنەوەی داهاتووی و چاوەرێش دەکرێت کە لوکا له‌م کۆبونەوەیە داوا لە سەرۆکی یانەکەی بکات کە رێگەی پێ بدات ریزەکانی یانەکەی بەرەو ئینتەرمیلانی ئیتالیا جێبێڵێت.

لەلایەن خۆیانەوە بەرپرسانی نیراتزۆریش کە دەگوترێت گفتوگۆیەکی سەرەتاییان لەگەڵ بەرێوەبەری کارەکانی ئەم یاریزانە کرواتیە کردووە، چاوەرێ کۆتایی بریاری کۆبونەوەکەن، بۆ ئەوەی ئەگەرە پێرێز رێگە بە چونی مۆدریچ بدات، دەست بە گفتوگۆکان بکەن.

لوكا مۆدریچی ته‌مه‌ن 32 ساڵ، له‌ هاوینی 2012 له‌ یانه‌ی تۆتێنهام به‌ به‌های 40 ملیۆن یۆرۆ روویكرده‌ ریال مه‌درید، له‌گه‌ڵ یانه‌ی شایانه‌ 257 یاری ئه‌نجام داوه‌ و 13 گۆڵ و 40 ئاسیستی كردووه‌.