"بارسێلۆنا له رازیكردنی پۆگبا نزیك بۆته‌وه"
به گوێره‌ی میدیاكانی ئیسپانیا، بارسێلۆنا له‌رێی ئێریك ئابیدال هه‌وڵده‌دات مانچێسته‌ر یونایتد و پۆگبا رازی بكه‌ن په‌یوه‌ندی به یانه‌كه‌یانه‌وه بكات، یاریزانه‌كه و ئابیدال گفتوگۆی ژێر به‌ژێریان كردووه و یاریزانه‌كه رازی بووه، به‌ڵام هێشتا بارسێلۆنا نرخی بۆ یاریزانه‌كه دیاری نه‌كردووه، مانچێسته‌ریش ره‌نگه به كه‌متر له 105 یۆرۆ كه‌متر ده‌ستبه‌رداری نه‌بێت.
رۆژنامه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنیا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه پۆگبا به لیۆنێل مێسی سه‌رسامه و ئاره‌زووی ئه‌وه ده‌كات شانبه‌شانی ئه‌و یاریزانه له یه‌ك تیپ یاری بكات.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، پۆگبا نێوانی له‌گه‌ڵ مۆرینهۆ ناخۆشه و بڕیاری جێهێشتنی مانچێسته‌ر یونایتدی داوه و پێشبینی ئه‌وه ده‌كرێت چاره‌نووسی له نێوان بارسێلۆنا و یوڤێنتۆس یه‌كلایی بێته‌وه.