ئەمەریکا و تورکیا رێککەوتن

K24 – هه‌ولێر:
مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، لەگەڵ مەولود چاوشئۆغلۆ، وەزیری دەرەوەی تورکیا، لەبارەی کێشە سیاسی و ئابوورییەکانی ئەم دواییەی نێوانیان کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا.
پەیوەندی نێوان واشنتن و ئەنقەرە لەسەر ئازادنەکردنی قەشە ئەمەریکییەکە ئاڵۆزی بەخۆیەوە بینیوە بەوەی دوای دوو ساڵ زیندانی کردنی، دادگای تورکیا بڕیاریدا لە ماڵەکەی لە شاری ئیزمیر قەشە برونسۆن زیندانی بکرێت.
بۆ ئەم مەبەستەش، هەردوو وەزیرانی دەرەوە لە وڵاتی سینگاپوورە کۆبوونەوە و بە گوێرەی راگەیندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، پۆمپیۆ و چاوشئۆغلۆ گەشتوونەتەنە چەند رێککەوتنێک بۆ چارەسەرکردنی تەواوی پرسەکان.
بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی فرانس پرێس، ئەگەر برونسۆن لە بەهاری ساڵی داهاتوو دادگایی کۆتای بکرێت و تۆمەتەکەی بەسەردا بسەپێت کە تۆمەتی تیرۆری دراوەتە پاڵ، دەبێت 35 ساڵ لە تورکیا زیندانی بکرێت.
بۆ ئەمەش واشنتن هەوڵەکانی دەستپێکردووە تاکو فشاری زیاتر بخاتە سەر ئەنقەرە، ئەمەش وایکردووە، چارەنووسی ئەو قەشەیە، کاریگەری لەسەر چارەنووسی پەیوەندییەکانی ئەمەریکا و تورکیا دابنێت.
رۆژی چوارشەممەی رابردوو، ئيداره‌ى دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا سزاى دارايى به‌سه‌ر هه‌ر يه‌ك له وه‌زيرى داد و ناوخۆى توركيادا سه‌پاند و به‌وه تۆمه‌تبارى كردن كه قه‌شه ئهمهريكييهكهيان ده‌ستگيركردووه و سزايان به‌سه‌ردا سه‌پاندووه.
هه‌ر له‌و باره‌يه‌وه مه‌ولود چاوشئۆغڵۆ رايگه‌ياندبوو، ئه‌نقه‌ره وه‌ڵامى هاوشێوه‌ى ئه‌مه‌ريكا ده‌داته‌وه و ئيدانه‌ى سزادانى دوو وه‌زيرى توركيا ده‌كه‌ين له لايه‌ن ئه‌مه‌ريكاوه.
H.J