كچه‌كه‌ی ستیڤ جۆبز هێرش ده‌كاته سه‌ر باوكی
K24 - هه‌ولێر:
لیزا جۆبز، كچی ستیڤ جۆبزی دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیای ئه‌پڵ، رووی راسته‌قینه‌ی هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی باوكی ئاشكرا ده‌كات و به گوێره‌ی وهسفهكانیشی، پێچه‌وانه‌ی ئه‌و وێنه‌یه‌یه كه كۆمپانیاكه پیشانی خه‌ڵكی داوه.
لیزا جۆبز، له كتێبی بیره‌وه‌رییه‌كانیدا، به‌ناوی "سمۆڵ فرای"، وێنه‌یه‌كی پێچه‌وانه‌ی وێنه‌ی باوی ستیڤ جۆبز وه‌سفكردووه، به‌تایبه‌تیش له ههڵوسكهوتهكانی كه به‌رامبه‌ر به كچه‌كه‌ی كردوویه‌تی.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی "ده‌یلی مه‌یل"ی به‌ریتانی، كچه‌كه‌ی ستیڤ رایگه‌یاندووه، باوكی له‌گه‌ڵیدا توند بووه و زۆرجار به قسه‌ی ره‌ق كچه‌كه‌ی شكاندووه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی كتێبی بیرهوهرییهكانیش، هه‌ندێكجار به كچه‌كه‌ی گوتووه: "بۆنی زۆر ناخۆشت لێدێت، هاوشێوه‌ی بۆنی ئاوده‌سته‌كانه".
له كتێبی بیره‌وه‌رییه‌كانیدا، لیزا ئاماژه به رووداوێكی دیكه ده‌كات له‌نێوان خۆی و "باوكه بلیمه‌ته‌كه‌ی" و ده‌ڵێت: "جارێك پێمگوت ئه‌گه‌ر ویستی ئۆتۆمبێله تایبه‌ته‌كه‌ی، كه پۆرش بووه بفرۆشێت بیداته من، به‌ڵام وه‌ڵامه‌كه‌ی زۆر ره‌ق بوو و گوتی تۆ شایه‌نی هیچ شتێك نی و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئۆتۆمبێله‌كه‌ت پێ‌نادرێت".
لیزا جۆبز، ته‌مه‌ن 40 ساڵ، له وه‌سفی باوكی‌دا په‌رده‌ی له‌سه‌ر لایه‌نێكی دیكه‌ی ستیڤ هه‌ڵداوه‌ته‌وه و ئاماژه به‌وه ده‌كات، سه‌ركه‌وتن له بواری دارایی و بزنس، وه‌ك ده‌ردێك بووه بۆ باوكی و ستیڤی له مرۆڤێكه‌وه كرد به ئه‌هریمه‌ن (شه‌یتان).
له دووتوێی كتێبی بیره‌وه‌رییه‌كانی، كچه‌كه‌ی باس له "درۆیه‌كی" باوكی ده‌كات، كه له‌گه‌ڵی كردووه و ده‌ڵێت: "ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك بوو به‌ڵێنی پێدابووم یه‌كێك له ئامێره‌كانی كۆمپانیاكه‌ی به ناوی منه‌وه ناو بنێت"، به‌ڵام دواتر ده‌ركه‌وتووه یه‌كێك له كۆمپیوته‌ره‌كانی كۆمپانیاكه‌ی له ساڵی 1983، كه ده‌كاته نزیكه‌ی 5 ساڵ دوای له دایكبوونی به ناوی " Locally Integrated Software Architecture"، كردووه، كه سه‌ره‌تای پیته كورتكراوهكانه و په‌یوه‌ندی به‌ناوی ئه‌وه‌وه نه‌بووه، به‌ڵكو بابه‌ته‌كه په‌یوه‌ندی ته‌واوی به لایه‌نه بازرگانییهكهوه هه‌بووه.
ا. م