به ملیاران دۆلاری سه‌ددام حوسێن حه‌واڵه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌كرێت
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی بانكه‌كانی لوبنان ئاشكرای ده‌كات، ئه‌و پارانه‌ی سه‌ددام حوسێن به ناوی خوازراو و كه‌سانی دیكه له بانكه‌كانی لوبنانی داناوه، حه‌واڵه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌كرێت.
جۆزیف ته‌ربیه، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی بانكه‌كانی لوبنان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئاشكرای كرد، ئه‌و پارانه‌ی به‌ر له 2003 به ناوی سه‌ددام حوسێن و كه‌سانی دیكه‌ی نزیك له رژێمی پێشووی عێراق له بانكه‌كانی لوبنان دانرابوون، حه‌واڵه‌ی بانكی ناوه‌ندی فیدرالی ئه‌مه‌ریكا ده‌كرێن و ده‌سه‌ڵاتدارانی سه‌ربازی وڵات سه‌رپه‌رشتی پرۆسه‌ی حه‌واڵه‌كردنه‌كه ده‌كه‌ن.
حه‌واڵه‌كردنی ئه‌و پارانه‌ی سه‌ددام حوسێن، دیكتاتۆری له سێداره‌دراوی عێراق، كه زیاتر له ملیارێك و 500 ملیۆن دۆلار ده‌بێت، دوای ئه‌وه‌یه كه چه‌ندین باندی ساخته‌كاری بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و پارانه له لوبنان ده‌ستگیركراون.
ئه‌و باندانه به‌ڵگه‌نامه‌ی ساخته به‌ناوی ئه‌و كه‌سانه درووستكردووه تا وای نیشان بده‌ن پاره‌كان هی ئه‌وانه و ئه‌وان خاوه‌ندارێتی ده‌كه‌ن، له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی لوبنانیشه‌وه چه‌ندین كه‌س به‌و تۆمه‌ته ده‌ستگیركراون.
ماوه‌ی دوو هه‌فته‌یه ساخته‌كارییه‌كانی ئه‌و باندانه له لوبنان مشتومڕی زۆری ناوه‌ته‌وه و له‌به‌ر ئه‌و هۆیه‌ش، به‌رپرسانی باڵا سه‌ردانی به‌غدایان كردووه.
دوای سه‌ردانی به‌رپرسانی به‌یرووت بۆ به‌غدا، ده‌زگا ئه‌منییه‌كان عێراق فه‌رمانی ده‌ستگیركردنییان بۆ ئه‌ندامانی ئه‌و بانده ده‌ركردووه.
وێبسایتی "العربیة" باس له‌وه ده‌كات، ماوه‌ی زیاتر له ساڵێكه ئه‌و پرسه له لوبنان هه‌یه، نه‌ك دوو هه‌فته، به‌ڵام نه‌دراوه‌ته راگه‌یاندنه‌كان.
ا. م