عامری و مالیكی به "نهێنێ" رێككه‌وتن
K24 - هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی عوكازی سعوودی كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه 4/8/2018 بڵاوكراوه‌ته‌وه، هادی عامری سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح و نووری مالیكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا، رێككه‌وتنێكی نهینێیان بۆ چۆنێتی دابه‌شكردنی پۆسته‌كانی حكوومه‌تی داهاتووی عێراق كردووه".
رۆژنامه سعوودییه‌كه نوسیوویه‌تی: "زانیوومانه له‌نێوان مالیكی و عامری رێككه‌وتنی نهێنی كراوه بۆ ئه‌وه‌ی هادی عامری ببێته سه‌رۆكی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مان و پاڵپشتی كوتله‌كه‌ی مالیكی بكات بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی حكوومه‌تی داهاتووی عێراق وه‌ربگرن".
رۆژنامه‌كه روونیكردووه‌ته‌وه كه ئه‌و زانیاریانه‌ی دزه‌یان پێكراوه، هاوكاته له‌گه‌ڵ ئه‌و لێكتێگه‌یشتنه‌ی عه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه و سه‌لیم جبووری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی پێشوو و سه‌ركرده له هوپه‌یمانێتی نیشتمانی كه ده‌ڵێن: "ده‌یانه‌وێت حكوومه‌تێك درووست بكرێت توانای پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری و گه‌شه‌پێدانی هه‌بێت تا خه‌ڵك پاڵپشتی بكه‌ن. ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه شه‌قامی عێراقی له ده‌ست نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری و پێداویستییه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی ژیان له حكوومه‌تی ئێستا ناڕازی و تووڕه‌ن".
رۆژی هه‌یینی 3/8/2018 رۆژنامه‌ی ئه‌لئه‌خباری لوبنانی بڵاویكردبووه‌وه كه "نووری مالیكی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانێتی ده‌وڵه‌تی یاسا له پێكهینانی كوتله گه‌وره‌كه‌ی په‌رله‌مان نزیكبووه‌ته‌وه و داواكاریشی بۆ په‌له‌كردن له كۆتاییهێنان به راگه‌یاندنی ئه‌نجامی ده‌ستژمێریی ده‌نگه‌كان، ئاماژه‌ی ئه‌وه‌ی تێدایه كه له توانایدایه كوتله گه‌وره‌كه‌ی په‌رله‌مان رابگه‌یێنێ.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له مالیكی به رۆژنامه‌كه‌ی گوتووه: "ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه گه‌وره‌یه‌ی بڕیاره پێكبێت، بریتین له (ده‌وڵه‌تی یاسا، فه‌تح، 30 په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانێتی نه‌سری عه‌بادی، یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له هێز و لایه‌نه سونییه‌كان كه به نزیكه‌ی 35 په‌رله‌مانتار به‌شداریی ده‌كه‌ن) هه‌ر چه‌نده هێشتا هیچ یه‌كێك له‌و لایه‌نانه‌ی ناویان هاتووه ئه‌و زانیاریانه‌یان پشتڕاست نه‌كردووه‌ته‌وه.