"مالیكی شوێنی عه‌بادی ده‌گرێته‌وه"
K24 - هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی ئه‌لحه‌یاتی چاپی له‌نده‌نی، چانسی حه‌یده‌ر عه‌بادی بۆ وه‌رگرتنی ویلایه‌تی دووه‌م لاواز بووه‌و ده‌وڵه‌تی یاسا بۆ شوێنگره‌وه‌ی عه‌بادی، نووری مالیكی كاندیدكردووه
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه، نووری مالیكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانێتی ده‌وڵه‌تی یاسا، بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیرانی داهاتووی عێراق پاڵێوراوه، ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه پرسی سڕكردنی ئه‌ندامێتی حه‌یده‌ر عه‌بادی له‌ناو حزبی ده‌عوه‌دا هێشتا مشتومڕی له‌سه‌ره و هاوكات موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در و پاڵپشتیكاری هاوپه‌یمانی سائیروون 40 مه‌رجی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دیاریكردووه".
رۆژنامه‌كه له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له نووری مالیكی نوسیوویه‌تی: "هیچ جموجوڵێك نه‌كراوه بۆ ئه‌وه‌ی نووری مالیكی ببێته سه‌رۆكی كوتله گه‌وره‌كه، چونكه تاكه كاندیدی ده‌وڵه‌تی یاسایه بۆ سه‌رۆكوه‌زیرانی داهاتوو، ئه‌و قسانه‌یشی له‌وباره‌یه‌وه ده‌كرێن، پڕوپاگه‌نده‌ی چه‌ند لایه‌نێكی سیاسییه و ده‌یانه‌وێت وانیشان بده‌ن كه مالیكی له كێبڕكێی وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران دووركه‌وتووه‌ته‌وه، ئه‌و قسانه‌یش راست نیین".
رۆژنامه‌كه ته‌ئكیدیكردووه‌ته‌وه كه حه‌یده‌ر عه‌بادی چانسی لاواز بووه بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه ببێته‌وه سه‌رۆكوه‌زیران، له هه‌مان كاتدا نایه‌وێت له حزبی ده‌عوه بكشێته‌وه‌و پرسی سڕكردنیشی هێشتا مشتومڕی له‌سه‌ره".