فه‌رمانڕه‌وای دوبه‌ی سیاسییه‌كانی عه‌ره‌ب ده‌ته‌زێنی
K24 - هه‌ولێر:
محه‌مه‌د بن را‌شد ئالمه‌كتوم، جێگری سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تی ئیمارات و فه‌رمانڕوای دوبه‌ی، هێرش ده‌كاته‌سه‌ر سیاسییه‌كانی عه‌ره‌ب و به خراپ ئیداره‌دان تۆمه‌تباریان ده‌كات.
بن را‌شد له زنجیره تویتێكدا له تویته‌ره‌وه ده‌ڵێت: "هه‌وڵه‌كانی زۆرێك له سیاسییه‌كانمان له جیهانی عه‌ره‌بیدا كات به فیڕۆدانه و بێ ئاكاری و به‌هه‌ده‌ردانی سه‌رچاوه‌ی داهاته‌كانه".
هه‌روه‌ها نوسیوویه‌تی: "ئه‌وه‌ی بیه‌وێت ده‌ستكه‌وت بۆ گه‌له‌كه‌ی به‌ده‌ستیهێنێ، نیشتمان مه‌یدانه و مێژوو شاهیده، به‌ڵام ده‌ستكه‌وتی گه‌وره خۆی له خۆی ده‌دوێ و قسه‌ی پووچیش هیچ نرخێكی نییه".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "له جیهانی عه‌ره‌بیدا سیاسی زیاده زۆره و ئه‌وانه‌یشی ئیداره‌ی وڵات ده‌ده‌ن كه‌من".
له تویتێكی دیكه‌دا گوتوویه‌تی: "له جیهانی عه‌ره‌بیدا، سیاسییه‌كان ئابووری به‌ڕێوه ده‌به‌ن، ته‌نانه‌ت وه‌رزشیش. به‌ڵام ئه‌ركی سیاسی راسته‌قینه ئاسانكاریكردنه بۆ ژیانی ئابووری و ئه‌كادیمی و پیاوانی كار و راگه‌یاندن. هه‌روه‌ها ئاسانكاری بۆ ژیانی گه‌لان و چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كان نه‌ك گه‌وره‌كردنیان، ده‌ستكه‌وت به‌ده‌ستده‌هێنێ نه‌ك ده‌ستكه‌وته‌كان له‌ناو ببات".
فه‌رمانڕه‌وای دوبه‌ی پێیوایه، ئه‌و قه‌یرانانه‌ی جیهانی عه‌ره‌بی به ده‌ستیانه‌وه ده‌ناڵێنێ "قه‌یرانی به‌ڕێوه‌بردنه نه‌ك قه‌یرانی سه‌رچاوه‌ی داهات".
فه‌رمانڕه‌وای دوبه‌ی نموونه به چین و ژاپۆن دێنێته‌وه‌و كه‌سه‌رچاوه‌ی سرووشتیان نییه، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش بوونه‌ته شوێنێكی پێشكه‌وتوو و گه‌شه‌سه‌ندوو و ده‌ڵێت: "له كاتێكدا وڵاتی عه‌ره‌بی هه‌یه خاوه‌نی نه‌وت و غاز و ئاو و مرۆڤه، به‌ڵام چاره‌نووسی گه‌شه‌سه‌ندنی نادیاره و ته‌نانه‌ت ناتوانن خزمه‌تگوزارییه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی وه‌ك ئاو و كاره‌با و رێگاوبان بۆ گه‌له‌كه‌یان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن".