ئێران له ئاوه‌كانی كه‌نداو خۆی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه ئاماده ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
سوپای پاسدارانی ئێران، له ئاوه‌كانی كه‌نداو و نزیك گه‌رووی هورمز، سه‌رقاڵی ئاماده‌كارییه بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێكی رووبه‌ڕووبوونه‌وه و هه‌فته‌ی رابردوو مانۆرێكی سه‌ربازی له ناوچه‌كه ئه‌نجامداوه.
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی وێبسایتی رووسیه‌لیه‌وم، ره‌مه‌زان شه‌ریف، گوته‌بێژی سوپای پاسداران، ده‌ڵێت: "مانۆره‌كان له چوارچێوه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یه بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێك و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك له كه‌نداو و گه‌رووی هورمزه‌وه بێت، ئامانجیشی چاودێری سه‌قامگیری رێڕه‌وه ده‌ریاییه‌كانه له كه‌نداو (بۆ ئێران)".
به‌رپرسه باڵاكانی تاران چه‌ند جارێكه هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن، گه‌رووی هورمز له به‌رده‌م هاتووچۆی ده‌ریایی نێوده‌وڵه‌تی دابخه‌ن، ئه‌گه‌ر واشنتن هه‌ڕه‌شه له هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێران بكات.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه واشنتن و هاوپه‌یمانی له ناوچه‌كه، كار بۆ دابینكردنی سه‌ربه‌ستی هاتووچۆی ده‌ریایی له گه‌رووه‌كه ده‌كه‌ن، هۆشداریش ده‌ده‌نه ئێران بۆ ئه‌و رووداوانه‌ی كه له دوای داخستنه‌كه رووده‌ده‌ن.
هه‌ڕه‌شه‌كانی لایه‌نی ئێرانی، دوای بڕیارێكی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دێت، كه له رۆژی 8ی ئایار/ مایۆی رابردوو كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی راگه‌یاند، كه ته‌ممووزی 2015 له نێوان وڵاتانی 5+1 و ئێران له مۆركرا.
به‌مه‌ش دووباره سزا ئابوورییه‌كانی به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پانده‌وه و چه‌ند وڵات و كۆمپانیایه‌كیشی ناچاركردووه په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌كانییان له‌گه‌ڵ ئێران رابگرن و چیدیكه نه‌وتیش له تاران نه‌كڕن.
ا. م