کەموکورتی و کێشەكانی سیستەمی ئەلیکترۆنی ههڵبژاردن ئاشکرابوو
K24- ههولێر:
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق پێشتر لە مەترسییەکانی بەکارهێنانی ئامێری ئەلیکترۆنی دەنگدان ئاگادارکراوەتەوە بەڵام گرنگی پێنەداون و فەرامۆشیکردوون.
لە بەدواداچوونێکی تایبهتی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز هاتووە، هۆکاری سەرەکی ساختهكارییهكانی ههڵبژاردنهكهی ئایاری رابردوو، بۆ رێککەوتنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق و کۆمپانیای میروی کۆری دەگەڕێتەوە کە ئامێرەکانی بۆ هەڵبژاردنەکانی 12ی پێنجی عێراق دابینکردبوو.
رۆیتەرز دەڵێت: "زۆربەی نیگەرانییەکان لە شارەکانی سلێمانی و کەرکووکن و گومانی ئەوە دەکرێت کە سیستەمەکان هاککرابن و یاخود ئەنجامی پێشوەختەیان لەسەر تۆمارکرابێت".
بۆردی دژە گەندەڵی عێراق، چەند رۆژێک پێش ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، 11 داوای بۆ کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بەرزکردووهتەوە کە تیایدا ئاماژە بە مەترسییەکانی بەکارهێنانی ئەو ئامێرانە دەکات، بەڵام کۆمسیۆن وەڵامی نەداونەتەوە.
بۆردەکە سەبارەت بە داواکانیان بەم جۆرە بۆ رۆیتەرز دواون: "گوێنەگرتن بۆ راپۆرتەکانی ئێمە لەبارەی داتاکردن و ناجێگیری ئەو ئامێرانە، بە شکاندنی یاسا دادەنرێت".
رۆیتەرز ئاشکراشی کردووە، باڵیۆزی بەغدا لە کۆریای باشوور بۆ کەمکردنەوەی بڕی پارەی تێچووی ئامێرهكه، ئامێرەکان تەنها لە رێگای کۆمپانیای میرو کۆکراونەتەوە، بهڵام قۆناغی دووهمی پێكبهستنی ئامێرهكه له بهغدا تهواوكراوه".
لای خۆیەوە کۆمپانیای میرو، ئەو هەواڵانەی رەتکردووهتەوە و دڵنیایی دەدات لەوەی ئامێرهکانیان هیچ جۆرە هەڵەیەکیان تێدانەبووە و بۆ ئەوەش کۆمیسیۆنیان ئاگادارکردووهتەوە.
لە 12ی ئایاری ئەمساڵ هەڵبژاردنی پهرلهمانیی عێراق ئەنجامدرا، بەڵام بەهۆی دەربڕینی ناڕەزایی چەند لایەنێکی سیاسی، بڕیاردرا کە دەنگی ناو ئامێرەکان بە دەست هەژماربکرێنەوە، تاکو ئێستاش ئەنجامی کۆتایی ئەو هەژمارکردنەوەیەش رانەگەیهندراوە.
H.J