راگه‌یه‌ندكارێكی كوه‌یت: دوو ناوچه‌ی باشووری عێراق خاكی كوه‌یته
K24 - هه‌ولێر:
فه‌ریح عه‌نزی، راگه‌یه‌ندكاری كوه‌یتی رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌ر له 1920 عێراق بوونی نه‌بووه و ته‌نها ویلایه‌تێكی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی عوسمانی بووه، به‌ڵام كوه‌یت له ساڵی 1818ه‌وه هه‌یه و كه‌س ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ردا نه‌بووه.
له گفتوگۆیه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنیدا، ئه‌و راگه‌یاندكاره كوه‌یتییه ده‌ڵێت: "به گوێره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی مێژوویی سه‌رده‌می عوسمانییه‌كان، به‌ناوی (كارپرێته‌ر)، كوه‌یت به ناوه كۆنه‌كه‌ی (كریب) ناوی هاتووه و وه‌ك هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆی پێناسه كراوه".
عه‌نزی دووپاتی له‌وه‌ش كردووه‌ته‌وه، به‌ڵگه‌نامه‌كه نه‌خشه‌ی كوه‌یت له خۆ ده‌گرێت و هه‌ردوو ناوچه‌كانی "فاو و ئه‌بی خه‌سیب"ی باشووری عێراق، له‌سه‌ر كوه‌یت هه‌ژمار كراوه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "به‌ر له 200 ساڵ عێراق سه‌ر به عوسمانییه‌كان بوو، چه‌ند ویلایه‌تێك بوو و هه‌ر یه‌كێكیان والییه‌كی عوسمانی بۆ دانرابوو، به‌ڵام عوسمانییه‌كان ده‌سه‌ڵاتییان له كوه‌یت نه‌بوو".
روونیشی ده‌كاته‌وه، چه‌ندین هاووڵاتی كوه‌یتی هه‌ن، كه موڵك و زه‌وییان له‌و دوو ناوچه‌یه هه‌یه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، كه ته‌نها 27 ساڵ به‌سه‌ر داگیركردنی كوه‌یت له‌لایه‌ن عێراقه‌وه تێپه‌ڕیوه، سه‌ددام حوسێن، دیكتاتۆری له سێداره‌دراوی عێراق، له ساڵی 1991 فه‌رمانی داگیركردنی كوه‌یتی ده‌ركرد و بانگه‌شه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی ده‌كرد، "كوه‌یت 19ه‌مین پارێزگای عێراقه".
ا. م