"هێزه سیاسییه‌كان له مه‌رجه‌كانی سه‌در كۆده‌بنه‌وه"

K24 - هه‌ولێر:
هاوپه‌یمانێتی سائیروون كه براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی رۆژی 12/5/2018ـی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بوو، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 6/8/2018 رایگه‌یاند: "ئه‌و مه‌رجانه‌ی له‌م دواییانه‌دا موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در رایگه‌یاندووه، ده‌كرێنه به‌ردی بناغه‌ی لێكتێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ هێزه سیاسییه‌كانی دیكه‌ی عیراقدا بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتووی عێراق".
قه‌حتان جبووری، گوته‌بێژ به‌ناوی هاوپه‌یمانێتی سائیروون له به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌ڵێت: "ئه‌و مه‌رج و پێوه‌رانه‌ی موقته‌دا سه‌در دیاریكردوون، پێشوازییه‌كی فراوانی لێكراوه‌و له ناوه‌نده فه‌رمی و میلله‌كاندا قه‌بووڵ ده‌كرێت، چونكه گوزارشت له‌و پێوه‌رانه ده‌كات كه پێویسته له سه‌رۆكوه‌زیرانی داهاتوودا هه‌بێت و سه‌رجه‌م مه‌رجه‌كانی قه‌بووڵ بێت و جێبه‌جێیان بكات".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "هاوپه‌یمانێتی سائیروون كه پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێناوه، هێشتا پارێزگاریی له قورسایی جه‌ماوه‌ری و سیاسی خۆی ده‌كات و ناكرێت په‌راوێز بخرێت ئه‌گه‌ر ره‌وشه‌كه به‌هه‌ر شێوه‌یه‌كیش بێت. ئه‌وه‌شی سائیروون ده‌یڵێت بۆچوونییه‌تی له‌سه‌ر پرسه‌كان و سرووشتی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هێزه سیاسییه‌كانی دیكه‌دا، به‌ڵكو پرۆگرام و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانێتی پێش هه‌ر كه‌سێك و ئه‌وه‌ش وایكردووه هێزی قایلكردنی لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی هه‌بێت".
قه‌حتان جبووری گوتویه‌تی: "ئه‌وه‌ی له قۆناغی داهاتوودا ده‌یكه‌ین یه‌كخستنی دید و بۆچوونه نیشتمانییه‌كانه كه پشت به‌و تایبه‌تمه‌ندی و مه‌رجانه ده‌به‌ستن، ئه‌وه‌ی سه‌در دیاریكردووه وه‌ك نه‌خشه رێگایه‌كه و له توانایدایه لایه‌نێك له لایه‌نێكی دیكه نزیكبكاته‌وه".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "لێكتێگه‌یشتنه‌كانمان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه‌دا هیچ گۆڕانكارییه‌كی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه، چونكه ئێمه پشت ئه‌ستوورین به به‌رنامه‌یه‌ك نه‌ك ته‌نها كه‌سێك".
له‌م دواییانه‌دا موقته‌دا سه‌در 40 مه‌رجی بۆ ده‌ستنیشانكردنی سه‌رۆكوه‌زیرانی داهاتوو راگه‌یاندبوو.