"یارییه‌كانی كریستیانۆ له‌گه‌ڵ یوڤی له فه‌یسبووك ده‌گوازرێته‌وه"
به‌گوێره‌ی رێككه‌وتنێك كه له‌لایه‌ن میدیاكانی ئینگلیزی بڵاو كرایه‌وه بڕیاردراوه به‌شێك له یارییه‌كانی لالیگا وسێریا ئه‌ی له فه‌یسبووك راسته‌وخۆ بگوازرێته‌وه، به‌ڵام ته‌نیا بۆ بریتانیا و ئایرله‌ندا.
به‌رپرسی تۆڕی گواستنه‌وه له بریتانیا له‌سه‌ر پێگه‌ی فه‌رمی خۆیان ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه كه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك قسه‌یان كردووه و گه‌یشتنوونه‌ته رێككه‌وتن لانیكه‌م هه‌فته‌ی یارییه‌ك له خوله‌كانی ئیتاڵیا و ئیسپانیا به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ له فه‌یسبووك په‌خشبكرێت.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه چه‌ندان وڵاتی ئه‌مریكای لاتین له گرێبه‌ستێكی له‌مجۆره نزیك بوونه‌ته‌وه و هه‌وڵ بۆ ئه‌وه ده‌ده‌ن یارییه‌كانی پرێمه‌رلیگ له رێگه‌ی فه‌یسبووكه‌وه بۆ به‌شێك له وڵاتانی ئه‌مریكای لاتین بگوازرێته‌وه.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ به گرێبه‌ستێكی 100 ملیۆن یۆرۆ له ریال مه‌ریده‌وه روویكرده یوڤێنتۆس، یه‌كه‌مین یاری خۆی له‌گه‌ڵ یانه‌ی خانمه‌پیره‌كه له سێریا ئه‌ی له 18ـی ئه‌م مانگه به‌رامبه‌ر كیڤۆ ڤیرۆنا ده‌كات، هه‌وادارانی وه‌رزشی له بریتانیا ده‌توانن له رێگه‌ی فه‌یسبووكه‌وه سه‌یری یارییه‌كه بكه‌ن.