لە دھۆك هه‌ڵه‌ی پزیشكێك ده‌ستی هاووڵاتییه‌ك له كارده‌خات
K24 - دھۆك
هاووڵاتییه‌كی كاسبكار، بۆ لابردنی وه‌ره‌مێكی بچووك سه‌ردانی یه‌كێك له نه‌خۆشخانه تایبه‌ته‌كانی شاری دهۆك ده‌كات، به‌ڵام له جیاتی لادانی وه‌ره‌مه‌كه، له ئه‌نجامی هه‌ڵه‌یه‌كه‌وه ده‌ستێكی له ده‌ست ده‌دات و وه‌ك ئه‌و ده‌ڵێت، ده‌ستێكی به ته‌واوه‌تی له كاركه‌وتووه و له دادگاش سكاڵای له‌سه‌ر ئه‌و پزیشكه تۆماركردووه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی دهۆكیش له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌و لیژنه‌یه‌كی پێكهێناوه و به‌دواداچوون بۆ بابه‌ته‌كه ده‌كات.
نەوزاد خشمان، ئەو ھاووڵاتییەی بەھۆی ھەڵەیەكی پزیشكەوە دەستی لەكاركەوتووە، 25 ساڵە ژیان و گوزەرانی لەسەر دوكانێكە و لە ناوچەی پیشەسازی دھۆك كار دەكات، لەبارەی رووداوەكە نەوزاد بە كوردستان24 گوت: "وەرەمێك لە ملم ھاتبوو، پزیشك پێی گوتم نەشتەرگەریت بۆ دەكەم و چارەسەری ئاسانە، لە نەخۆشخانەی تایبەت و بە پارە نەشتەرگەرییەكەی بۆ كردم، لەوكاتەوە دەستم لەكاركەوتووە و ئیش ناكات، من خاوەن كارم لە ناوچەی پیشەسازی دوكانم ھەیە، ئێستا ھیچم پێناكرێت، دەچمە لای دكتۆرەكان دەڵێن لەكاتی نەشتەرگەری دەمارێك بڕاوە".
لەسەر ئەو ھەڵەیەی كە بووەتە ھۆی لەكارستنی دەستەكەی نەوزاد لە دادگای دھۆك سكاڵای لەسەر ئەو پزیشكە تۆماركردووە كە نەشتەرگەرییەكەی بۆ كردووە.
بڵند ماھیر، پارێزەری نەوزاد دەڵێت: "لە دادگای لێكۆڵینەوەی دھۆك سكاڵامان تۆمار كردووە، دادگا بڕیاریداوە لیژنەیەك پێك بھێندرێ، بۆ ئەوەی لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە بكات و بە یەك چاو لە ھەردوولا بڕوانێت".
ھەر لەسەر ئەو پرسە محەمەد ساڵح، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی پارێزگای دھۆك بە كوردستان24 راگەیاند: "ئەو نەخۆشە سكاڵای تۆمار كردووە و ئێمەش وەك تەندروستی دھۆك لیژنەیەكمان لە پزیشكانی شارەزا پێكھێناوە، ئەنجامی لێكۆڵینەوەكانی ئەو لیژنەیە دەدەینە دادگا".
ھ.م