بە ڤیدیۆ... سەرەڕای بوومەلەرزەی بەھێز مەلا نوێژ جێناھێڵێت

"بوومەلەرزەکە 91 کەسی کردووەتە قوربانی"

K24- هه‌ولێر:

رۆژی یەکشەممەی رابردوو، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 7 پلەی رێکختەر، دوورگەی لۆمبۆک لە وڵاتی ئەندەنوسیای هەژاند و بەهۆیەوە 91 کەس گیانیان لەدەستدا.

بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی ئەسۆشیەتد پرێس، زەمینلەرزەکە چەندین پرد و باڵەخانەی رووخاندووە و زیانی زۆری بە ناوچەکە گەیاندووە.

ئەوەی بۆ بەشێک لە هاووڵاتیان بووە مایەی سەرنج، بڵاوکردنەوەی گرتە ڤیدیۆیەک بوو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کە تیایدا، پێشنوێژێک لە کاتی دەستپێکردنی بوومەلەرزەکە رەتی دەکاتەوە نوێژەکەی جێبهێڵێت.

ئەندەنوسیا وڵاتێکی زۆرینە ئیسلامە بەجۆرێک مووسوڵمانان 87.2% ـی دانیشتووانی ئەو وڵاتە کە ژمارەیان نزیکەی 225 ملیۆن کەسە پێکدەهێنن.

H.J