لۆپیتیغی بڕیاری كۆتایی له‌ باره‌ی كڕین و فرۆشتنی یاریزانانی یانه‌كه‌ی ئاشكرا كرد

لۆپیتیغی باسی یارییه‌ به‌هێزه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی یانه‌كه‌ی كرد

بە مەبەستی ئەنجامدانی دوایین یاری دۆستانە و ئامادەکاری لە جامی نێودەولەتی پاڵەوانان بەرامبەر رۆما، یاریزانانی مێرنگی یەکەیەکی دیکەی مەشق و راهێنانیان بە ئامادەبوونی یاریزانانی وەک گاریس بەیل، تۆنی کروس، کەریم بێنزیما و کەیلۆر ناڤاس ئەنجامدا، کە بریارە بەرەبەیانی ئەمشەو کاتژمێر 3:00 رووبەرووی یانەی ئیتاڵیەکە ببنەوە.

شایانەکان دوای ئەم یارییە راستەوخۆ ئەمریکا بەرەو شاری تالینی ئیستونیا جێدێڵن، بە مەبەستی رووبەروو بونەوەی ئاتڵێتیکۆ مەدرید لە یاری سوپەری ئەورووپا، کە بریاروایە لە 15 ئەم مانگە بەرێوە بچێت.

لەلایەن خۆیەوە خولیان لوپتیخێ راهێنەری ریال مەرید دوپاتیکردەوە کە لوکا مۆدریچی کرواتی ریزەکانی یانەکەیان جێناهێڵێت و وەرزی داهاتووش لەگەڵ ئەوان بەردەوام دەبێت.

لۆپیتیغی راهێنه‌ری ریال مه‌درید له‌ پرێس كۆنفرانسێكی تایبه‌ت به‌مشێوه‌یه‌ وه‌ڵامی رۆژنامه‌نووسانی دایه‌وه‌:

"هیچ گومانێکمان لەسەر ئەوە نییە کە لوکا مۆدریچ بۆ وەرزی داهاتووش لەگەڵمان بەردەوام دەبێت، ئەو لێرە دڵخۆشە و هیچ پلانێکیشی بۆ جیابونەوە لە یانەکەی نییە، ئەوەی باسی لێوە دەکرێتیش تەنها دەنگۆی رۆژنامەکانە کە بابەتەکەیان زۆر گەورە کردووە."

"سەبارەت بە کۆڤاسیچیش کە دەڵێن ئەو داوای کردووە رێگەی پێبدەن یانەکەمان جێبێڵێت، نەخێر هیچ داوایەکی لەم شێوەی نەبووە و زۆر ئاسایی وەکو یاریزانەکانی دیکە راهێنانەکانی ئەنجام دەدات، ئەو بۆ من یاریزانێکی گرنگە و چەند رۆژێکیش پێش ئێستا ئەوەم گوتووە کە هیچ یاریزانێکی دیکە یانەکەمان جێناهێڵێت.

"یارییەکی گرنگمان لە پێشە و لە سووپەری ئەورووپا، دەبێت رووبەرووی ئاتلێتیکۆ مەدرید ببینەوە، زۆر بە پەرۆشم بۆ ئەم یارییە و هیوادارم کە بتوانین وەرزی نوێ بە بەدەست هێنانی یەکەم نازناو دەست پێ بکەین.