هوشیار زێباری و میری كوه‌یت ره‌وشی هه‌رێم و عێراق تاوتوێ ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
هوشیار وێباری، وه‌زیری پێشووی دارایی عێراق و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌گه‌ڵ میری كوه‌یت، ره‌وشی سیاسی و ئه‌منی و خزمه‌تگوزارییان له عیراق و هه‌رێمی كوردستان تاوتوێ كردووه.
هوشیار زێباری له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووكه‌وه وێنه‌ی دیدارێكی خۆی و شێخ سوباح ئه‌حمه‌د جابر ئالسوباح، میری كوه‌یتی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و نووسیوویه‌تی: "میری كوه‌یت له كۆشكی سه‌یف له كوه‌یت پێشوازی لێكردووین و له دانیشتنه‌كه‌دا باسمان لە بارودوخی سیاسی وئەمنی و خزمەتگوزارى لە عێراق و هەرێمی کوردستان كردووه.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی زێباری ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكیش وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق بووه، په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ زۆرێك له سه‌ركرده و به‌رپرسانی وڵاتانی جیهان هه‌یه.