دوای 19 ساڵ جارێکی دیکە یانەی هەولێر لە خولی پلە یەکی عێراق یاریی دەکاتەوە

ئەمڕۆ ئێوارە یانەی هەولێر یاریی هەیە

ئەمڕۆ دوای 19 ساڵ جارێکی دیکە یانەی هەولێر لە خولی پلە یەکی عێراق یاریی دەکات.
ئەمڕۆ ئێوارە کاتژمێر 07:00ی ئێوارە یانەی هەولێر لە یەکەم یاریی خۆی لە خولی پلە یەکی عێراق رووبەڕووی یانەی سلێخ دەبێتەوە، کە لە کۆمەڵەی یەکەم یانەی هەولێر لەگەڵ یانەکانی سلێخ و دفاع مەدەنی و میسان و موسڵ یاریی دەکات و لەو کۆمەڵەیە یەک یانە دەتوانێت بۆ ریزی یانە نایابەکان سەربکەوێت، کە سەرجەم یارییەکانی کۆمەڵەی یەکەم لە شاری هەولێر بەڕێوە دەچن.
دوو وەرز لەمەوبەر یانەی هەولێر دابەزییە ریزی یانە پلە یەکەکانی عێراق، لە کاتێکدا پێشتر چوار جار بووەتە پاڵەوانی خولی نایابی عێراق، لەوەتەی ساڵی 1999وە یەکەمجارە یانەی هەولێر لە خولی پلە یەکی عێراق یاریی بکەوت، لە ئەوکات بۆیەکەمجار بۆ ریزی یانە نایابەکانی عێراق سەرکەوت.
یارییەکەی هەولێر و سلێخ لە خولی پلە یەکی عێراق راستەوخۆ لە پەیجی کوردستان24 سپۆرت بە کۆمێنتاری عەبدولسەمەد خۆشناو دەگوازرێتەوە و دەتوانن لەوێوە سەیری یارییەکە بکەن.