دوو وڵات حیساب بۆ سزاكانی تره‌مپ ناكه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 8/8/2018 دوای رۆژێك له جێبه‌جێبوونی سزاكانی سه‌ر ئێران، هه‌ر یه‌كه له توركیا و چین هه‌ڵوێستی خۆیان له‌وباره‌یه‌وه راگه‌یاند، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێرانیش قسه‌ی له‌باره‌ی ده‌ره‌نجامه خراپه‌كانی ئه‌و بڕیاره بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كردووه.
له ئه‌نقه‌ره‌وه وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا، فاتیح دونمه‌ز، بازرگانیی وزه‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئێران به ره‌وا ده‌زانێت و ده‌ڵێت: "ساڵانه نزیكه‌ی 9 ملیار و 500 ملیۆن مه‌ترسێجا گازی سروشتی له ئێران ده‌كڕین و ئه‌و
بازرگانییه به‌رده‌وام ده‌بێت".
فاتیح دۆنمه‌ز له میانی به‌شداریكردن له په‌خشی راسته‌وخۆی كه‌ناڵی A Haber توركیدا، وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی دایه‌وه و ده‌سته‌به‌ركردنی داواكاریی وزه‌ی به گرنگ له‌قه‌ڵه‌م دا و تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی له مێژینه‌ی بازرگانییان هه‌یه له‌گه‌ڵ ئێران به تایبه‌ت له بواری هاورده‌كردنی نه‌وت و گازی سروشتی‌دا.
وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا، فاتیح دونمەز ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه هاورده‌كردنی گازی سروشتییان له ئێرانه‌وه به‌پێی گرێبه‌ستی قۆناغی دوورمه‌ودا ئه‌نجام داوه و گوتی: "ماوه‌ی ئه‌و گرێبه‌ستانه تاكو 2026 به‌رده‌وام ده‌بێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چینیش په‌یوه‌ندی نێوان ئێران و وڵاته‌كه‌ی به كراوه‌و روون و ره‌وا ناوبردووه. ئه‌وه‌ش له كاتیكدایه كه دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هه‌ڕه‌شه‌ی سزادانی توندی ئه‌و لایه‌ن و كۆمپانیانه‌ی كردبوو كه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئێران‌دا ده‌كه‌ن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چین له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "چین دژی سه‌پاندنی سزای تاكلایه‌نه‌یشه".
له تارانیشه‌وه محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران گوتوویه‌تی: "ئه‌مه‌ریكا ناتوانێت رێگه له ناردنه ده‌ره‌وه‌ی نه‌وتی ئێران بگرێت".
له هه‌مان چوارچێوه‌دا رۆژی سێشه‌ممه 7/8/2018 راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردبوو كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه كار بۆ ئه‌وه ده‌كات داهاتی نه‌وتی ئێران كه‌مبكاته‌وه تا ده‌یگه‌یێنێته ئاستی سفر و گوتوویه‌تی: "ئێستا ده‌بینین سزاكان جێگه‌ی خۆیان ده‌گرن و به‌كرده‌یی به‌رهه‌مه‌كه‌ی ده‌ركه‌وتووه و ده‌بێته هۆی درووستكردنی كاریگه‌ری خراپ و گه‌وره بۆ سه‌ر ئابووریی ئێران".
له رۆژی سێشه‌ممه 7/8/2018 قۆناغی یه‌كه‌می سزاكانی سه‌ر ئێران خراوونه‌ته بواری جێبه‌جێكرده‌وه‌و بڕیاره مانگی نۆڤه‌مبه‌ری ئه‌مساڵ سزاكانی سه‌ر تاران قورس‌تر بكرێن و ناردنه ده‌ره‌وه‌ی نه‌وتیش بگرێته‌وه.