ئه‌ڵمانيا هۆشدارى له دووباره بوونه‌وه‌ى ره‌وشى عێراق و ليبيا له ئێران ده‌دات
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانيا، هايكۆ ماس، له باره‌ى سه‌پاندنى سزاكانى سه‌ر ئێران له لايه‌ن ئه‌مه‌ريكاوه هۆشدارى دا.
ئه‌و وه‌زيره ئه‌ڵمانييه رايگه‌ياند، "ئه‌گه‌رى ئه‌وه هه‌يه، سزاكانى سه‌ر ئێران ره‌وشى ئاسايش و سه‌قامگيرى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست بشێوێنێت".
هايكۆ ماس، له چاوپێكه‌وتنێكى رۆژنامه‌وانيدا، گوتيشى: "هێشتا له‌و بڕوايه‌دام ده‌ستبه‌رداربوون له رێككه‌وتنى ناووكى له‌گه‌ڵ ئێران هه‌ڵه‌يه".
هه‌روه‌ها گوتى: "ئێمه له پێناو رێككه‌وتنه‌كه تێده‌كۆشين، چونكه خزمه‌تى ئامانجه‌كانمان بۆ هێنانه‌دى سه‌قامگيرى و شه‌فافيه‌ت له ناوچه‌كه ده‌كات".
ئه‌و وه‌زيره ئه‌ڵمانييه ئه‌وه‌شى گوت: "نزيكى ئێران له ئه‌وروپاوه له رووى جوگرافييه‌وه، هۆكاره بۆ ئه‌وه‌ى له بير‌ى نه‌كه‌ين هه‌ر لايه‌ك بيه‌وێت ده‌سه‌ڵاتى ئێران بگۆڕێت، ده‌كرێت ببێته سه‌رچاوه‌ى كێشه‌ى گه‌وره‌تر بۆ ئێمه".
روونيشيكرده‌وه، "ئه‌گه‌رى ئه‌وه له ئارادايه دابڕينى ئێران، پێگه‌ى هێزه راديكاڵه‌كان به‌هێزتر بكات و گێره‌شێوێنى له ئێران سه‌رهه‌ڵبدات، وه‌ك ئه‌وه‌ى له عێراق و ليبيا ده‌يبينين".
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، وڵاتانى ئه‌وروپا به‌رده‌وامن له پێداگيرى له‌سه‌ر هێشتنه‌وه‌ى رێككه‌وتنى ناووكى نێوانيان له‌گه‌ڵ ئێران و ده‌يانه‌وێت كه‌رتى بازرگانييان له‌گه‌ڵ ئێران به‌رده‌وام بێت.
ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ى ئه‌وروپا له كاتێكدايه، ژماره‌يه‌ك كۆمپانياى گه‌وره‌ى ئه‌وروپى ئێرانيان له ترسى سزاكانى ئه‌مه‌ريكا به‌جێهێشتووه.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس