پۆگبا ئه‌م داواكارییه‌ی كردۆته‌وه مه‌رجی مانه‌وه‌ی له مانچێسته‌ر یونایتد
سه‌رچاوه‌كانی راگه‌یاندن له بریتانیا ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه كه پۆڵ پۆگبا له‌گه‌ڵ ئیدواردی جێبه‌جێكاری یانه‌كه‌ی قسه‌ی كردووه و داواكارییه‌كی كردۆته مه‌رجی مانه‌وه‌ی له مانچێسته‌ر یونایتد.
پێگه‌ی سه‌نی بریتانیا ئاشكرای كردووه كه پۆگبا به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی هه‌فتانه‌كه‌ی بۆ هه‌مان ئاستی ئاڵێكسیس سانچێز كه بڕه‌كه‌ی 380 هه‌زار پاوه‌نده و خاوه‌نی به‌رزترن مووچه‌ی پرێمه‌رلیگه كردۆته مه‌رجی مانه‌وه‌ی له ئۆڵد ترافۆرد.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، پۆگبا 24 كاتژمێری ده‌رفه‌ت داوه‌ته ئیداره‌ی یانه‌كه‌ی تا وه‌ڵامی داواكارییه‌كه‌ی بده‌نه‌وه، له ئه‌گه‌ری ڕه‌تكردنه‌وه‌ی داواكارییه‌كه‌ی پۆگبا ئێواره‌ی پێنجشه‌ممه پێش ئه‌وه‌ی واده‌ی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان له پرێمه‌رلیگ دابخرێت راسته‌وخۆ رووده‌كاته بارسێلۆنا.
پۆڵ پۆگبای ته‌مه‌ن 25 ساڵ له هاوینی 2016 له یانه‌ی یوڤێنتۆسه‌وه به 105 ملیۆن یۆرۆ روویكرده مانچێسته‌ر یونایتد، له‌گه‌ڵ شه‌یتانه سووره‌كان 95 یاری كردووه و 15 گۆڵ و 18 ئاسیستی تۆمار كردووه.