ئێران به‌ڕه‌كه له‌ژێر پێی سه‌در ده‌رده‌هێنێ

K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی عوكازی سعوودی له ژماره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 9/8/2018 راپۆرتێكی له‌ژێر ناوی "ئێران یاریی به عێراق ده‌كات و ده‌یه‌وێت تائیفهگهرێتی بگه‌ڕێنێته‌وه" بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی "باوه‌رپێكراو" ده‌ڵیت: "تاران حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانێتی نه‌سری له موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در دوورخستووه‌ته‌وه".
رۆژنامه سعوودییه‌كه نوسیوویه‌تی: "به‌و هۆیه‌وه ده‌رفه‌تێكی گه‌وره بۆ هاوپه‌یمانێتی فه‌تح به سه‌رۆكایه‌تی، هادی عامری ئه‌مینداری گشتی رێكخراوی به‌در و هاوپه‌یمانێتی ده‌وڵه‌تی یاسا به سه‌رۆكایه‌تی نووری مالیكی ده‌ڕه‌خسێت، پاش ئه‌وه‌ی هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی عه‌بادی پێیانه‌وه په‌یوه‌ست ده‌بێت و ده‌توانن گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی پێكبهێنن و سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێی عێراقیش دیاری بكه‌ن".
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی سه‌رچاوه‌ی رۆژنامه سعوودییه‌كه، ئه‌و نه‌خشه‌یه‌ی ئیره‌ج مه‌سجدی باڵیۆزی ئێران له به‌غدا دایڕشتووه، هاوكێشه سیاسییه‌كه‌ی عێراق هه‌ڵده‌گه‌رێته‌وه‌و هه‌موو ئه‌و سه‌ركه‌وتنه گه‌ورانه‌ی سه‌در به‌ده‌ستیهێناوه هه‌ڵده‌وه‌شێنرێته‌وه كه له هه‌وڵدابوو ده‌ستوه‌ردانه‌كانی ئێران له عێراق كه‌مكاته‌وه یان نه‌یانهێڵێت".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه ئه‌گه‌ر ئه‌وه رووبدات، ململانێ تائیفییه‌كان ده‌گه‌رێنه‌وه سه‌رده‌می پێشووتر و عێراق ده‌خرێته‌وه ناو رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌ك تا ئاستی هه‌ڕه‌شه‌ی دابه‌شكردنی ده‌ڕوات.