به فه‌رمی مانچێسته‌ر سیتی گواستنه‌وه‌ی كوڕه كوردێكی راگه‌یاند
یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی به فه‌رمی له‌سه‌ر داخوازی گواردیۆلا گواستنه‌وه‌ی دانیێل ئەرزانی یاریزانی بەرەگەز کوردی هەڵبژاردەی ئوستوراڵیای راگه‌یاند.
دانیێل ئه‌رزانی ته‌مه‌ن 19 ساڵ كه بچووكترین یاریزانی مۆندیالی 2018ـی رووسیا بوو له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئوسترالیا ئاستێكی سه‌رسوڕهێنه‌ری پێشكه‌ش كرد و سه‌رنجێ پێپ گواردیۆلای بۆ خۆی راكێشا.
دانیێل ئارزانی له ئێستادا بووه یه‌كێك له یاریزانه‌كانی مانچێسته‌ر سیتی، به‌ڵام بۆ وەرزی داهاتووش بە شێوەی خواستن لە ریزەکانی یانە سێلتیکی سکۆتلەندا یاری دەکات.
به‌ڵگه‌ی كوردبوونی دانیێل ئه‌رزانی
دانیێل ئه‌رزانی كه له نێو یاریگه له ناوه‌راست و باڵه‌كان یاری ده‌كات، له خانه‌واده‌یه‌كی كورد له شاری خورامابادی پایته‌ختی هه‌رێمی لۆرستانی سه‌ر به ئێران له دایكبووه، به زمانی لۆری فه‌یلی قسه ده‌كه‌ن، له هه‌مان شار له دایكبووه كه عه‌لی ره‌زا بێرنواندی گۆڵپارێزه كورده‌كه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئێران تێیدا له دایكبووه و هه‌ردووكیشیان به‌هۆی سرووشت و دابه‌شبوونی جوگرافیای كوردستان هه‌ریه‌كه‌یان به‌سه‌ر دوو وڵات دابه‌شبوون و له مۆندیالی 2018 هه‌ریه‌كه‌یان بۆ هه‌ڵبژارده‌یه‌كی جیاواز یارییان كرد و هه‌ردووكیشیان به‌هۆی ئاستبه‌رزی سه‌رنجی یانه گه‌وره‌كانی ئه‌ورووپایان بۆ خۆیان راكێشا.
گواردیۆلا له باره‌ی یاریزانه كورده‌كه چی ده‌ڵێت
گواردیۆلا له پرێس كۆنفراسێكدا له باره‌ی گواستنه‌وه‌ی دانیێل ئارزانی پرسیاری لێكرا و ستایشی ئاستی ئه‌و یاریزانه كورده‌كه‌ی كرد و گوتی: له مۆندیالی رووسیا چاودێری ئه‌و یاریزانه‌م كردووه و ئاستێكی زۆر نایابی پێشكه‌ش كرد و هیوایه‌كی زۆرم به‌م یاریزانه لاوه هه‌یه و پێویسته چاوه‌ڕێش بكه‌ین بزانین له داهاتوو چی ده‌كات.
دانیێل ئه‌رزانی له‌باره‌ی هاتنی بۆ خوله‌كانی ئه‌ورووپا چی گوت؟
دانیێل ئه‌رزانی له لێدوانێكدا كه له پێگه‌ی گاردیانی بریتانیا بڵاو بۆته‌وه، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به ئه‌ورووپا كردووه، به‌ڵام هه‌رگیز یانه‌ی مێلبۆرنی ئوسترالیا له‌بیرناكات كه تێیدا پێگه‌یشتووه و په‌روه‌رده بووه، ده‌شڵێت: هاتنم بۆ ئه‌ورووپا ئه‌زموونێكی نوێیه له ژیانی پیشه‌گه‌ریم و هه‌نگاوی گه‌وره‌تر له ژیانی وه‌رزشیم، دڵخۆشم له مه‌ودوا رووبه‌ڕووی باشترین یانه‌كانی جیهان ده‌بمه‌وه.
بچووكترین یاریزانه له مێژووی خولی ئوسترالیا
دانیێل ئه‌رزانی یاری بۆ هه‌ڵبژارده‌ی تازه‌پێگه‌یشتووان و لاوان و پێشكه‌وتووانی ئوسترالیا كردووه، تا ئێستا ته‌نیا 5 یاری له‌گه‌ڵ تیپی یه‌كه‌می ئوسترالیا كردووه و 3 یارییان له مۆندیالی 2018 بوو.
دانیێل له‌گه‌ڵ یانه‌ی مێلبۆرنی ئوسترالیا ده‌ره‌وشایه‌وه 24 یاری له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه كردووه و 2 گۆڵ و ئاسیستی تۆمار كردووه.