"ریال مه‌درید ته‌نیا به یه‌ك مه‌رج مارسێلۆ به یوڤێنتۆس ده‌فرۆشێت"

به گوێره‌ی میدیاكانی ئیتاڵیا، یۆڤێنتۆس له‌سه‌ر پێداگیری كریستیانۆ رۆناڵدۆ ھەوڵەكانی بۆ گواستنەوەی مارسێلۆی بەرازیلی چڕ كردۆته‌وه، له به‌رامبه‌ردا ریال مه‌درید مه‌رجێكی بۆ فرۆشتنی ئه‌ستێره به‌رازیلییه‌كه داناوه.
رۆژنامه‌ی توتو سپۆرت له چاپی ئه‌مرۆیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه یوڤێنتۆس ئۆفه‌رێكی بۆ گواستنه‌وه‌ی مارسێلۆ پێشكه‌شی ریال مه‌درید كردووه، به‌ڵام ئیداره‌ی یانه شایانه‌كه مه‌رجی ده‌ستبه‌رداربوون له ئالێكس ساندرۆی به‌رگریكاری خانمهپیرهكهیان كردۆته مه‌رجی ده‌ستبه‌رداربوون له مارسێلۆ.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، یانه‌ی یوڤێنتۆس ده‌یه‌وێت پارێزگاری له ساندرۆ بكات و له ماوه‌كانی رابردوو 2 گرێبه‌ستی فه‌رمی یانه‌كانی پاریس سانجێرمان و چێڵسی به‌به‌های 60 ملیۆن یۆرۆ ره‌ت كردۆته‌وه.
لەوكاتەی رۆناڵدۆ لە ریال مەدریدەوە پەیوەندی بە یوڤێنتۆس كرد، ھەواڵی پەیوەندی كردنی مارسێلۆی بەرگریكاری ریال مەدریدش بۆ ریزی خانمە پیرەكە بڵاو بووەوە.
بەپێی میدیاكانی ئیسپانیا و ئیتاڵیا مارسێلۆ خۆیشی ئارەزوو دەكات ریال مەدرید بەجێبێڵێت لە پاڵ رۆناڵدۆ لە یوڤێنتۆس یاری بكات.
مارسێلۆی ته‌مه‌ن 30 ساڵ، له گواستنه‌وه‌ی زستانه‌ی 2007 مارسێلۆی له یانه‌ی فلۆمێنزی به‌رازیلی به 6 ملیۆن یۆرۆ گواسته‌وه و ئێستا له بۆرسه‌ی یاریزانان نرخی 60 ملیۆن یۆرۆیه، له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید 452 یاری كردووه و 33 گۆڵ و 85 ئاسیستی تۆمار كردووه.
