ئه‌حمه‌دینه‌ژاد بۆ رۆحانی: ده‌ست له‌ كاربكێشه‌وه‌

"گه‌ل تۆی قه‌بووڵ نییه‌ و واز له‌ ده‌سه‌ڵات بهێنه‌"

K24 - هه‌ولێر:

مه‌حموود ئه‌حمه‌دینه‌ژاد، سه‌رۆك كۆماری پێشووی ئێران، له‌ گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا داوای ده‌ست له‌ كاركێشانه‌وه‌ی حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێستای ئێران ده‌كات.

ماوه‌یه‌كه‌ كێشه‌ ناوخۆییه‌كانی ئێران به‌هۆی گه‌مارۆ و سزا ئابوورییه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه‌، زیاتر ته‌شه‌نه‌یان كردووه‌ و ئیستاش ململانێكان له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌، توندتر بوونه‌.

ئه‌حمه‌دینه‌ژاد له‌و گرته‌ ڤیدیۆییه‌دا، كه‌ له‌سه‌ر وێبسایتی فه‌رمی خۆی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ره‌خنه‌ی توند له‌ رۆحانی ده‌گرێت و به‌ به‌رپرسی یه‌كه‌می دۆخی ئیستای ئێران له‌ قه‌ڵه‌می ده‌دات.

سه‌رۆكی پێشووی ئێران، ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه‌، گه‌لی ئێران له‌ ره‌وشی خراپی ئابووری وڵات بێزار بووه‌ و حكوومه‌تیش له‌گه‌ڵ گه‌له‌كه‌یدا راستگۆ نییه‌.

ئه‌حمه‌دینه‌ژاد ده‌شڵێت: "به‌ڕێز رۆحانی گه‌ل تۆی قه‌بووڵ نییه‌، تۆ و ئوسوڵگه‌را و ریفۆرمخوازه‌كان، هه‌مووتان به‌رپرسن و هاوبه‌شن له‌وه‌ی رووده‌دات".

ا. م