گه‌وره‌ترین كوتله‌ی ناو په‌رله‌مانی عێراق پێكده‌هێنرێت
K24 - هه‌ولێر:
خالید عوبێدی، سەركردەی لیستی بەیارق رایگەیاند، ھەریەك لە ھاوپەیمانێتی نەسر بە سەرۆكایەتی حەیدەر عەبادی و سائیروون بە سەرۆكایەتی موقتەدا سەدر و رەوتی حیكمە بە سەرۆكایەتی عەمار حەكیم و ھاوپەیمانی وەتەنییە بە سەرۆكایەتی ئەیاد عەلاوی گەیشتوونەتە رێككەوتن بۆ پێكھێینانی گەورەترین كوتلەی پەرلەمانی، دانووستانی نێوانیشیان بەردەوامه.
لە بەیاننامەیەكدا كە لە پەیجی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك بڵاویكردووەتەوە، عوبەیدی ئاشكرای كردووە، دانووستانە سەرەتاییەكانی نێوان ئەو چەند ھاوپەیمانیێتییە، ئەنجامی باشیان ھەبووە و بەمزووانەش دەگەنە رێككەوتنی كۆتایی بۆ پێكھێنانی گەورەترین كوتلەی پەرلەمانی و پێكھێنانی كابینەی داھاتووی حكوومەت.
لیستی بەیارق بە سەرۆكایەتی خالید عوبەیدی، وەزیری پێشووی بەرگری عێراق بۆ ھەڵبژاردنەكانی ئەمجارە ھاوپەیمانێتی لەگەڵ حەیدەر عەبادی پێكھێنا و بە یەك ھاوپەیمانێتی لە ھەڵبژاردنەكان بەشدار بوون.
دوێنێ هه‌ینی، كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن له عێراق، ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنی 12ی ئایاری رابردووی عێراق بڵاوكرده‌وه، كه به‌هۆی تانه‌ی لایه‌نه‌كان و هه‌مواركردنی یاسای هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه، پرۆسه‌ی هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به ده‌ست ئه‌نجامدرا.
به گوێره‌ی ئه‌نجامی كۆتایی و كۆتاییهاتنی ده‌ستژمێری ده‌نگه‌كان، هیچ گۆڕانكارییه‌ك له كورسی لایه‌ن و حزب و هاوپه‌یمانێتییه‌كان رووینه‌داوه.
ا. م