تره‌مپ هه‌ڕه‌شه له كه‌نه‌دا ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا هۆشداریی ده‌داته كه‌نه‌دا كه واشنتن توانای سه‌پاندنی باجی هه‌یه به‌سه‌ر ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی ده‌ینێرێت بۆ ئه‌مه‌ریكا.
ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی 10/8/2018 تره‌مپ له رێگه‌ی تویته‌ره‌وه نوسیویه‌تی: "ده‌بێت كه‌نه‌دا چاوه‌ڕوان بێت، پێناسه‌ی گومركی و ئه‌سته‌نگه بازرگانییه‌كانیان زۆر گه‌وره‌ن، ئێمه باج له‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كانیان ده‌سه‌پێنین ئه‌گه‌ر نه‌مانتوانی بگه‌ینه رێككه‌وتن".
دۆناڵد تره‌مپ پێشتریش داوای له كه‌نه‌دا كردبوو تا كۆتوبه‌نده بازرگانییه‌كان هه‌ڵبگرێت و بازاڕه‌كانی به‌ڕووی كاڵا و به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌مه‌ریكادا بكاته‌وه.
هه‌روه‌ها تره‌مپ له تویته‌كه‌یدا قسه له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی بازرگانی نێوان وڵاته‌كه‌ی و مه‌كسیك ده‌كات و ده‌ڵێت: "رێككه‌وتنمان له‌گه‌ڵ مه‌كسیك پێشكه‌وتنی باشی به‌خۆیه‌وه بینیووه، به‌رده‌وام ده‌بێت ره‌چاوی به‌رژه‌وه‌ندی كرێكارانی درووستكردنی ئۆتۆمبێل و جوتیاره‌كان بكرێت، ئه‌گه‌ر نا ئه‌وكاته هیچ رێككه‌وتنێك له ئارادا نابێت. سه‌رۆكی مه‌كسیكیش كه‌سێكی زۆر رێكوپێكه".