ئهمڕۆ ههولێر و برایهتی دووهمین یاری خۆیان له خولی پلهیهكی عێراق دهكهن
ئەمڕۆ شهممه یانهكانی هەولێر و برایەتی دووەم یاریی خۆیان لە قۆناخی کۆتایی خولی پلەیەکی عێراق ئەنجام دەدەن.
یانەی هەولێر کە دوای 19 ساڵ لە خولی یانە پلەیەکەکان یاریی دەکاتەوە، دوای ئەوەی لە یاریی یەکەم سێ رۆژ لەمەوبەر لە سلێخی بردەوە، ئەمڕۆ ئێوارە کاتژمێر 7:00 لە کۆمەڵەی یەکەم کە سەرجەم یارییەکانی لە شاری هەولێر بەڕێوە دەچن، یانەی هەولێر لە یاریگەی شەهید فڕەنسۆ هەریری رووبەڕووی موسڵ دەبێتەوە.
پێش ئەم یارییەش یانەی برایەتی لە بەغدا لە یارییەکی بەهێزدا رووبەڕووی یانەی کەرخ دەبێتەوە، رۆژی پێنجشەممە برایەتی بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە سناعەی بردەوە، دوای کەمێکی دیکەش کاتژمێر 5:00 برایەتی لە دووەم یاریی خۆی لە کۆمەڵەی دووەم بەرامبەر کەرخ یاریی دەکات.
هەردوو یارییەکەی برایەتی و کەرخ کە کاتژمێر 5:00 دەستپێدەکات، لەگەڵ یاریی هەولێر و موسڵ کە کاتژمێر 7:00 بەڕێوە دەچێت راستەوخۆ لە پەیجی کوردستان٢٤ سپۆرت دەگوازرێنەوە.