"عه‌بادی ویلایه‌تی دووه‌می نابینێ"
K24 - هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی ئه‌لئه‌خباری لوبنانی نزیك له حزبولڵا كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 13/8/2018 بڵاوكراوه‌ته‌وه، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتووی عێراق ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران دیاری بكرێت و ته‌نانه‌ت پۆسته وه‌زارییه‌كانیش ده‌گرێته‌وه و ئه‌گه‌ری دواخستنیشی هه‌یه.
رۆژنامه‌كه له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی دیپلۆماسی كه به ئاگادار ناویبردووه نوسیوویه‌تی: "نه واشنتن و نه تاران و پایته‌خته‌كانی دیكه ئاماده‌ی به‌دیهێنانی ئه‌و ده‌ستكه‌وته نیین بۆ عه‌بادی، به‌رپرسه ئێرانی و توركه‌كان ده‌زانن سه‌ردانه‌كه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی كه له دواساته‌كانی حوكمڕانییه‌كه‌یشیدایه شكڵییه و پیاوێكه سه‌رۆكایه‌تی "حكوومه‌تێكی كار به‌ڕێكه‌ر" ده‌كات، هه‌ر گفتوگۆ و واژووكردنی رێككه‌وتنێكیش ته‌نها ده‌بێته مره‌كه‌بی سه‌ر كاغه‌ز".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "پێش مانگێك كه ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵكی باشووری وڵات په‌ره‌یسه‌ند و به‌هۆی خراپی گوزه‌رانیان هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان، ئه‌و هێڵه‌ی حزبی ده‌عوه كه له نه‌جه‌ف و تارانه‌وه نزیكه به حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقیان گوتووه، بوونه‌وه‌ت به سه‌رۆكوه‌زیران بۆ خولی دووه‌م ئه‌گه‌رێكی لاوازه، ته‌نانه‌ت پێیان گوتووه له‌م بارودۆخه سیاسییه‌دا داوات لێناكرێت تا بۆ چوار ساڵی دیكه‌ش له پۆستكه‌ت بمێنیته‌وه".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه عه‌بادی هه‌ستی به‌وه‌كردووه، ئه‌و نمایشه میللییه‌ی له باشوور كرا، ته‌رجه‌مه‌ی مه‌یدانی خواستی عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانه به‌رامبه‌ر ناكارایی حكوومه‌ته‌كه‌ی و حكوومه‌ته‌كانی پێشووتریش، ئه‌وه‌یش باش ده‌زانێت تاران ده‌ست بۆ بژارده‌یه‌كیش نابات كه مه‌رجه‌عییه‌تی نه‌جه‌ف قایل نه‌كات و ئه‌و هه‌ستكردنه‌ی عه‌بادی به‌و دۆخه‌ی كه له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و نه‌ماوه، له ناكاو و شۆكهێنه‌ر نه‌بووه‌و خۆی ده‌یزانی دۆخه‌كه گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئاسته، چونكه كاتێك له مانگی ئابی ساڵی 2014 ئه‌ستێره‌ی به‌ختی دره‌وشایه‌وه، ده‌ره‌نجامی كوژانه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌ی به‌ختی نووری مالیكی بوو لای مه‌رجه‌عییه‌ت و رێگه‌ی نه‌درا درێژه به فه‌رمانڕه‌وایه‌تی بدات.