لۆپیتیغی له باره‌ی یاری جامی سووپه‌ری ئه‌ورووپا چی گوت
.jpg)
لۆپتیغیی راهینه‌ری ریال مه‌درید پێش یارییه‌كه‌یان له جامی سووپه‌ری ئه‌ورووپا به‌رامبه‌ر ئاتڵێتیكۆ مه‌درید گومان له یاریكردنی مارسێلۆ و كاسیمیرۆ ده‌كات.
لۆپیتیغی راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید له پرێس كۆنفرانسێكدا له باره‌ی جامی سووپه‌ری ئه‌ورووپا نه‌یتوانی دڵنیایی له به‌شداریكردنی 2 ئه‌ستێره به‌رازیلییه‌كه‌ی یانه‌كه‌ی (مارسێلۆ و كاسمێرۆ) بدات، ده‌شڵێت: نازانم ئه‌م دوو یاریزانه به‌رازیلییه بۆ یارییه‌كه ئاماده ده‌بن یان نا.
لۆپیتیغی ده‌شڵێت: له چه‌ند كاتژمێری داهاتوو بۆمان روون ده‌بێته‌وه،
ئه‌گه‌ر ته‌واو ئاماده‌بوون به‌خۆشحاڵییه‌وه یاری ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ریش نا سه‌ركێشی به‌یاریزانه‌كانم ناكه‌م.
راهێنه‌ره نوێیه‌كه‌ی ریال مه‌درید له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی له جامی سووپه‌ری ئه‌ورووپا ده‌شڵێت: ركابه‌ره‌كه‌مان زۆر به‌هێزه و پێشبینی ده‌كه‌م یارییه‌كه زۆر ئاڵۆز بێت.
سبه‌ی چوارشه‌ممه، له جامی سووپه‌ری ئه‌ورووپا، له وڵاتی ئیستۆنیا له كاتژمێر 10:00ـی شه‌و ریال مه‌درید و ئاتڵێتیكۆ مه‌درید رووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه.
یانه‌ی ریال مه‌درید له مێژووی خۆیدا 6 یاری له جامی سووپه‌ری ئه‌ورووپا ئه‌نجام داوه، 4 یاری بردۆته‌وه، 2 یاریشی به‌رامبه‌ر یانه‌كانی چێڵسی له 1998 و گه‌ڵاته‌سه‌رای له 2000 دۆڕاندووه.