لاڤرۆڤ: ئه‌ركى سه‌ره‌كيمان له سووريا كۆتايهێنانه به به‌ره‌ى نووسره
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا، سێرگى لاڤرۆڤ رايگه‌ياند، داعش له كۆتاييه‌كه‌ى نزيك بووه‌ته‌وه و ئه‌ركى سه‌ره‌كى له سووريا بريتييه له كۆتايهێنان به به‌ره‌ى نووسره.
لاڤرۆڤ به مه‌به‌ستى ئاماده‌كارى بۆ كۆبوونه‌وه‌يه‌كى چوار قۆڵى سه‌باره‌ت به ره‌وشى سووريا له ئه‌نقه‌ره‌يه.
دواى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا، مه‌ولود چاوشئۆغڵۆ، لاڤرۆڤ رايگه‌ياند، "مۆسكۆ و ئه‌نقه‌ره له باره‌ى ناوچه نيمچه ئارامه‌كانه‌وه گفتوگۆيان كردووه".
گوتيشى: "پرسى ئيدلب يه‌كێكه له بابه‌ته‌كانى گفتوگۆ و ئه‌و پرسه زۆر ئاڵۆزه".
رووسيا و سووريا ده‌يانه‌وێت هێرشبكه‌نه سه‌ر شارى ئيدلب كه بووه‌ته مۆڵگه‌ى ده‌يان گرووپى تيرۆريستيى و ميليشياى نه‌يارى ئه‌سه‌د.
توركيا دژى ئه‌وه‌يه سووريا هێرش بكاته سه‌ر شارى ئيدلب و هه‌وڵى مانه‌وه‌ى به‌رهه‌ڵستكاره‌كان له‌و شاره ده‌دات.
لاڤرۆڤ گوتيشى: "له‌م دواييانه هه‌ندێك كرده‌وه‌ى دوژمنكارانهمان له گرووپه تيرۆريستييه‌كانى ئيدلب بهديكردووه و ئه‌وان ته‌قه‌يان له بنكه‌ى حمهيميم كردووه".
هه‌روه‌ها گوتى: "رووسيا هه‌موو هاوكارييه‌كى سوپاى سووريا ده‌كات له دژى تيرۆريسته‌كان".
ئه‌وه‌شى گوت: "سووريا مافى ره‌واى خۆيه‌تى ئيدلب له ژێر ده‌ستى ميليشياكان رزگار بكات".
جه‌ختيشى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، "پێويسته رێگرى له كرده‌وه ئيستفزازييهكانى به‌ره‌ى نووسره بگيرێت و ئيدلب له ده‌ستيان رزگارى بێت".
لاڤرۆڤ باسى له‌وه‌شكرد، "سه‌پاندنى سزا به‌سه‌ر توركيا و رووسيا و ئێران له لايه‌ن ئه‌مه‌ريكاوه بۆ ئه‌وه‌يه نه‌خشه رێگه‌ى ئه‌ستانه نه‌گاته ئه‌نجام".
سه‌باره‌ت به توركياش گوتى: "ئێمه له‌گه‌ڵ توركيا په‌ره به په‌يوه‌ندى ستراتيژيمان له بوارى سياسه‌تى ده‌ره‌وه ده‌ده‌ين".
له به‌رامبه‌ر ئه‌و قسانه‌ى لاڤرۆڤدا، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا گوتى: "سه‌قامگيرى ئاسايش له ئيدلب له سايهى بوونى تيرۆريستان كارێكى مه‌حاڵه".
مه‌ولود چاوش ئۆغڵۆ، گوتيشى: "رووسيا و توركيا ده‌توانن رێگه‌يه‌ك بۆ يهكلاكردنهوهى پرسى ئيدلب بدۆزنه‌وه".
هه‌روه‌ها گوتى: "بۆردومانكردنى هه‌موو رووبه‌رى ئيدلب قبوڵ ناكه‌ين و ئه‌وه كارێكى خۆكوژانهيه".
ئه‌وه‌شى گوت: "بوونى تيرۆريستان له شاره‌كه هه‌ڕه‌شه‌يه بۆ سه‌ر به‌رهه‌ڵستكاره ميانڕه‌وه‌كان و مه‌ده‌نييه‌كان".
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم
ئ.ر