یارییه‌كه‌ی هه‌ولێر كێشه‌ی تێكه‌وت و ته‌واو نه‌كرا
له گه‌ڕی سێیه‌می خولی پله‌یه‌كی تۆپی پێی عێراق، له یاریگه‌ی فره‌نسۆ هه‌ریری، یانه‌ی هه‌ولێر میوانداریی یانه‌ی میسانی كرد، یارییه‌كه‌ش كێشه‌ی تێكه‌وت و یارییه‌كه ته‌واو نه‌كرا.
له گێمی یه‌كه‌م، یانه‌ی میسان گۆڵی پێشكه‌وتنی تۆمار كرد، دواتر له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی گێمی دووه‌م، نه‌وزاد قادر ناوبژیوانی یارییه‌كه فیكه‌ی لێدانی سزای له به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی هه‌ولێر لێدا، ئه‌م بڕیاره‌ش یاریزانان و ئیداره‌ی یانه‌ی میسانی تووشی هه‌ڵچوون و توڕه كرد، به‌ڵام هه‌ر چۆنێك بێت، تیاگۆ ئامارالی به‌رازیلی لێدانه سزایه‌كه‌ی به سه‌ركه‌وتوویی جێبه‌جێكرد و ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ هه‌ولێر یه‌كسان كرده‌وه.
دواتر له خوله‌كی 70 ناوبژیوانی یارییه‌كه، كارتی سووری به‌ڕووی یاریزانێكی یانه‌ی هه‌ولێر و یاریزانێكی میسان به‌رز كرده‌وه، به‌هۆیه‌وه یاریزانان و ئه‌ندامانی هونه‌ری و ئیداره‌ی یانه‌ی میسان هێرشیان كرده سه‌ر ناوبژیوان و به‌مه‌ش ناوبژیوان فیكه‌ی كۆتایی یارییه‌كه‌ی لێدا و یارییه‌كه ته‌واو نه‌كرا.
پێش ئه‌نجامدانی ئه‌م یارییه، یانه‌ی هه‌ولێر به 4 خاڵ لوتكه‌ی گرووپه‌كه‌ی گرتبوو، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی میسان خاوه‌نی 2 خاڵ بوو.