پێنج خواردن یارمەتی هەرسکردن دەدەن

K24 – ههولێر:
هەرسکردنی خواردن یەکێکە لە کردارە زۆر گرنگە و هەستیارەکانی رۆژانە کە بەرپرسیارە لە هەڵمژینی خواردنی هەرسکراو و دەرکردنی پاشەڕۆ، بە چەند خواردنێک دەتوانیت چالاکتری بکەیت.
خەڵکێکی زۆر بەدەست نارێکی کۆ ئەندامی هەرس دەناڵێنن و دووچاری کێشەکانی غازات، ئازاری ناوسک، سکچوون و قەبزبوون دەبنەوە.
دیارترین نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەرس کە زۆر باون بریتین لە نارێکی ریخۆڵەکان(ئای بی ئێس(کۆڵۆن))، ترشەلۆکی گەدە، دڵە کزە و نەخۆشی ریخۆڵەکان.
پێگەی ئەلیکترۆنی هێلسلاین بەسوود وەرگرتن لە چەند توێژینەوەیەک چەند خواردنێک دیاریدەکات کە یارمەتی زۆری پڕۆسەی هەرسکردنی خواردن دەدەن.
ماست
یارمەتی زۆری کرداری هەرسدەدات و کێشەی سکچوون، قەبزبوون وغازات کەمدەکاتەوە، بەڵام دەبێت دڵنیابیت لە کوالیتی ماستەکە.
سێو
بە بەکتریای سوودبەخش دەوڵەمەندە و یارمەتی ریخۆڵە باریکە دەدات چالاکتر کارەکانی بکات.
چەوەندەر
سوودی زۆری بۆ کۆڵۆن هەیە و پڕۆسەی فڕێدانی پاشەڕۆ چالاک دەکات، ئەمەش لەبەرئەوەی بڕێکی زۆری لە فایبەر تێدایە.
جینجەر(زەنجەفیل)
یارمەتی کرداری هەرس بە شێوەیەکی گشتی دەدات و هەندێک لە خانمان لە کاتی دووگیانی دەتوانن بەکاریبهێنن تاکو دووربن لە هەستی رشانەوە.
هەروەها ئەو سەوزانەی رەنگی گەڵاکەیان تۆخە، بە شێوەیەکی گشتی سوودی زۆریان بۆ کرداری هەرس هەیە.
H.J