به‌رداشی ئه‌مه‌ریكا و ئێران عه‌بادی ده‌هاڕێ
K24 - هه‌ولێر:
جاسم محه‌مه‌د جه‌عفه‌ر، سه‌ركرده‌ی حزبی ده‌عوه كه نووری مالیكی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و حه‌یده‌ر عه‌بادیش له حزبه‌كه‌یه‌تی پێیوایه، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت رووداوی پێشوه‌خته بخوڵقێنێ و په‌یامی هۆشداریی بدا‌ته سه‌ركرده‌كانی عێراق تا پابه‌ندی سزاكانی سه‌ر ئێران بن، له كاتێكدا ده‌زانێت له عێراقدا مه‌یلی سیاسییه‌كان بۆ یه‌ك لایه‌ن و ئاراسته نییه و دابه‌شبووه.
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی ده‌عوه كه قسه‌ی بۆ رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت كردووه، دانی به‌وه‌دا ناوه، زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ حه‌یده‌ر عه‌بادی، ئاماژه‌ی ئه‌وه‌ی تێدایه كه سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رووبه‌ڕووی گوشارێكی زۆری ئه‌مه‌ریكا و ئێران بووه‌ته‌وه‌و ئێستا له بارودۆخێكدایه كه‌س خۆزگه به حاڵی ناخوازێ، چونكه هه‌ر دوو لایان ده‌یانه‌وێت داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێ بكرێت و هه‌ر دوو وڵاته‌كه‌یش له جه‌نگی دژی داعشدا هاوكاری زۆری عێراق و حه‌یده‌ر عه‌بادییان كردووه".
ده‌رباره‌ی هه‌ڵوێستی هێز و لایه‌ن و كوتله سیاسییه‌كانی دیكه‌ی عێراق به‌رامبه‌ر سزاكانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئێران و تاكڕه‌وی عه‌بادی له بڕیاردان له‌وباره‌یه‌وه، جاسم محه‌مه‌د جه‌عفه‌ر گوتوویه‌تی: "هێزه سیاسییه‌كان حه‌یده‌ر عه‌بادییان به ته‌نها جێهێشتووه له‌و قۆناغه سه‌خته‌دا، پێده‌چێت هه‌مووان بیانه‌وێت بیخه‌نه دۆخێكه‌وه تا جێگره‌وه‌یه‌كی دیكه بۆ پۆسته‌كه‌ی بخه‌نه‌ڕوو، ئێستا ئه‌و هێزانه ته‌نانه‌ت ئینتیمایان بۆ ئه‌و وڵاته نییه كه ناوی عێراقه و به‌دوای به‌رژه‌وه‌ندییه بچووكه‌كانی خۆیانه‌وه‌ن".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "عه‌بادی به‌شداریی له هیچ سته‌مێك ناكات رووبه‌ڕووی گه‌لانی ئێران ببێته‌وه، به‌ڵام ده‌یه‌وێت به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی عێراق بپارێزێ، پێموایه ده‌توانێت ئه‌و قه‌یرانه تێپه‌ڕێنێ و رۆڵێكی گه‌وره‌ی له كه‌مكردنه‌وه‌ی سزاكانی سه‌ر ئێرانیش هه‌بێت، چونكه گرژییه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی عێراقدا نییه".