قه‌ته‌ر چاكه‌ی دۆسته‌كه‌ی ده‌داته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
به‌رائه‌ت به‌یراك، وه‌زیری دارایی توركیا ده‌ڵێت: "توركیا په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر په‌ره‌پێده‌دات، وه‌به‌رهێنانی راسته‌وخۆی ئه‌و وڵاته به بڕی 15 ملیار دۆلار، ئاستی دۆستایه‌تی نێوان هه‌ر دوو وڵاته‌كه ده‌رده‌خات".
به‌یره‌ك له تویتێكی تویته‌ر‌دا وێنه‌یه‌كی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیا و شێخ ته‌میم بن حه‌مه‌د ئه‌میری قه‌ته‌ری له‌سه‌ر خوانێك بڵاوكردووه‌ته‌وه كه خۆیشی ئاماده‌بووه‌و نوسیوویه‌تی: "جارێكی دیكه جیهان دۆستایه‌تی نێوان توركیا و قه‌ته‌ری بینی، كار بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ین ئه‌و په‌یوه‌ندییانه به‌ره‌و پێشه‌وه ببه‌ین له‌نێوان هه‌ر دوو وڵات‌دا".
له دیداری نێوان ئه‌ردۆغان و شێخ ته‌میم دا، ئه‌میری قه‌ته‌ر رایگه‌یاند: "راسته‌وخۆ به به‌های 15 ملیار دۆلار وه‌به‌رهێنان له توركیادا ده‌كه‌ین".
وه‌زیری دارایی توركیا ده‌ڵێت: "ئێمه له‌م بارودۆخه ده‌رباز ده‌بین به‌هۆی سیاسه‌ته ژیرانه‌كانمان و ئه‌و ستراتیژییه‌ته به‌ھێزه‌ی هه‌مانه و دۆسته‌كانمان و په‌ره‌دان به هاوكارییه‌كانی نێوانمان".
به‌گوێره‌ی قسه‌كانی ئه‌میری قه‌ته‌ر كه پاش دیداره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان كردنی، قه‌ته‌ر له چه‌ندین پرۆژه‌ی جیاوازدا به به‌های 15 ملیار دۆلار وه‌به‌رهێنان ده‌كات، ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه ئابووری توركیا به قه‌یراندا تێده‌په‌ڕێت به‌هۆی داكه‌وتنی نرخی لیره و په‌ره‌سه‌ندنی گرژییه‌كانی نێوان ئه‌نقه‌ره و واشنتن.
چه‌ند رۆژێك پێش دیداره‌كه‌ی ئه‌ردۆغان و شێخ ته‌میم، رۆژنامه‌ی فایننشیال تایمزی بریتانی پێشبینی ئه‌وه‌ی كردبوو، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیا به‌هۆی ململانێكانی له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا په‌نا بۆ وڵاتێكی عه‌ره‌بی ده‌بات.
رۆژنامه بریتانییه‌كه له راپۆرتێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد "ئه‌ردۆغان به‌هۆی ناكۆكییه‌كانی له‌گه‌ڵ تره‌مپ و كێشه‌ی ده‌ستگیركردنی ئه‌ندرۆ برۆ‌نسن، قه‌شه‌ی ئه‌مه‌ریكی كه بووه هۆی گه‌وره‌بوونی ئه‌و قه‌یرانه دیپلۆماسییه‌ی نێوان ئه‌نقه‌ره و واشنتن و سزادانی توركیا له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه، په‌نا ده‌باته به‌ر ده‌وڵه‌تی قه‌ته‌ر".
رۆژنامه بریتانییه‌كه نوسیبووی: "هه‌ر چه‌نده ئێستا ئه‌ردۆغان پابه‌ندنی هه‌ڵوێسته‌كانییه‌تی به‌رامبه‌ر واشنتن، به‌ڵام به‌هۆی داكه‌وتنی به‌رده‌وامی به‌های لیره‌ی توركی، دواجار دێته ژێر باری داواكارییه‌كه‌ی واشنتن و قه‌شه‌كه ئازاد ده‌كات. چونكه ئابووری توركیا به‌رگه‌ی ئه‌و سزا ئابوورییه ناگرێت كه رۆژی هه‌ینی رابردوو تره‌مپ به‌سه‌ریدا سه‌پاند و ده‌بێته هۆی رۆیشتنی وه‌به‌رهێنه‌ره بیانییه‌كان له بازاڕه‌كانی توركیا".
فایننشیال تایمز ئاماژه‌ی به‌وه‌كردبوو "ئه‌ردۆغان په‌نا بۆ هاوپه‌یمانه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی له ناوچه‌كه‌دا ده‌بات، ئه‌ویش قه‌ته‌ره بۆ ئه‌وه‌ی باسی پاڵپشتی ئابووری له‌گه‌ڵدا بكات له‌و قه‌یرانه‌ی ئێستادا. جگه له‌وه‌یش په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له وڵاتانی ناو هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی "ناتۆ" باش ده‌كات كه خاوه‌نی پێگه‌یه‌كی گرنگ و ستراتیژیین له رۆژئاوادا".
له‌و قه‌یرانه‌یشی ساڵی رابردوو یه‌خه‌ی ده‌وڵه‌تی قه‌ته‌ری گرت به‌هۆی گه‌مارۆی چوار وڵاتی عه‌ره‌بی، توركیا له هه‌موو ئاسته‌كاندا به‌هانای ده‌وحه‌وه چووبوو.