ئه‌مه‌ريكا و نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان مه‌رجێك بۆ بنياتنانه‌وه‌ى سووريا داده‌نێن
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا و نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان بۆ سووريا، مه‌رجێك له‌به‌رده‌م پرۆسه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى سووريا داده‌نێن.
مايك پۆمپيۆ، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا و ستيفان ديمستۆرا، رايانگه‌ياند، هيچ قسه‌يه‌ك له باره‌ى بنياتنانه‌وه‌ى سووريا و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى ناكرێت، تا يه‌كه‌مجار چاره‌سه‌رى سياسى بۆ قه‌يرانى ئه‌و وڵاته نه‌دۆزرێته‌وه.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا رايگه‌ياند، پۆمپيۆ و ديمستۆرا رێككه‌وتوون، كه پێويسته هه‌موو لايه‌نه‌كان رێچكه‌ى چاره‌سه‌رى سياسى بگرنه به‌ر.
هه‌روه‌ها رايشيگه‌ياند، هێشتا زووه بۆ باسكردنى پرسى ئاوه‌دانكردنه‌وه و بنياتنانه‌وه‌ى سووريا.
به گوێره‌ى بڕيارى ژماره 2254ى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى ده‌بێت ده‌ستوورى سووريا هه‌موار بكرێت و هه‌ڵبژاردنێكى بێخه‌وش له سووريا به‌ڕێوه‌بچێت.
سه‌باره‌ت به ئاواره و په‌نابه‌رانيش، پۆمپيۆ گوتى: ئه‌و پرسه ده‌بێت به به‌شدارى دامه‌زراوه نێوده‌وڵه‌تييه‌كان بێت و دواى ئاساييكردنه‌وه‌ى ره‌وشى سووريا بێت.
رووسيا سه‌رقاڵى پرۆسه‌يه‌كى سياسييه بۆ رازيكردنى وڵاتان به مه‌به‌ستى گه‌ڕانه‌وه‌ى په‌نابه‌ران و به‌شداريكردنيان له پرۆسه‌ى بنياتنانه‌وه‌ى سووريا.
ئه‌م بڕياره‌ى ئه‌مه‌ريكا، به كۆسپى به‌رده‌م هه‌وڵه‌كانى رووسيا بۆ بنياتنانه‌وه‌ى سووريا هه‌ژمار ده‌كرێت.
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم
ئ.ر