ئەو 5 لایەنە خراپەی لە یاریی یەکەمی ریال مەدرید دەرکەوتن

"له‌ شه‌وی جامی سوورپه‌ری ئه‌ورووپا ده‌ركه‌وت فلۆرێنتینۆ پێرێز زوڵمێكی گه‌وره‌ی له‌ ریال مه‌ردید كردووه‌"

مێرێنگێ، لە یەکەم تاقیکردنەوەی فەرمی لە ژێر سەرپەرشتی راھێنەر لۆپتیغی تووشی شکست بوو، دوای ئەوەی بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک پێشکەوت، بەڵام دواتر زۆر بە خراپی دۆرا، لەسەر دەستی دراوسێیە رکابەرەکەی, کە ئاتلێتیکۆ مەدریدە، لە ماوەی 120 خولەکی یارییەکە بەروونی ئەم خاڵە خراپانە بە ئاستی ریال مەدریدەوە دەرکەوتن.

1ـ لۆپتیغی چەند لایەنێکی خراپ بە شێواز و پلانی یارییکردنی ریال مه‌درید ره‌نگی ده‌دایه‌وه‌، ئاستی ریال مه‌درید له‌ یارییه‌كی فه‌رمی نه‌ده‌چوو، بەڵكو لە چوارچێوەی یاریی دۆستانە خۆی دەبینیەوە، تەنانەت نەیدەتوانی خۆی لەگەڵ بەرگریە بەھێزەکەی تیپی بەرامبەر بگونجێنێ، ھێڵی دواوەی تووشی چەندین ھەڵەی روون و ئاشکرا بوونەوە، کە ژمارەیان (25) ھەڵەبوو کە لە لایەن ھێڵی بەرگری مێرێنگێیه‌وه‌ ئەنجامدرابوو.

2- نەبوونی رۆناڵدۆ، ھێرشبەرانی ریال بە بێ کریستیانۆ بێ ترس  و ھەیبەتی جاران دەردەکەوتن، سەرەرای تۆمارکردنی دوو گۆڵ، بەڵام تیپی بەرامبەر بە بێ ترس پلانی بەرگری خۆیان جێبەجێ دەکرد، لە کاتی یارییەکەش ھیچ گۆڕانکارییەکان لە شێوازی بەرگریکردندا نەگۆری، بەتایبەتیش ھەموو تیپێک پێویسیتی بە یاریزانێکی تایبەتە تا لە ساتە دژوارەکان خاڵی یەکلاکەرەوەی تیپەکەی بێت.

3- لەم شەوەدا دەرکەوت پێرێز زوڵمی لە ریال مەدرید کردووە, لە سەرتای بازاڕی گواستنەوەی یاریزاناندا تا ئێستا جەماوەری مێرێنگێ چاوەڕوانی گواستنەوەیی چەند یاریزانێکی گەورەیان دەکرد, بەڵام تا ئێستا ئەوە ڕووینەداوە، لە ئێستادا تیپەکە پێویستی بە یاریزانێکی زیندوو و چاڵاک ھەیە، بە تایبەتیش گۆڵکەرێکی نایابی پێویستە.

4- نەبوونی شوێنگرەوەی کاسێمێرۆ، ھەرچەند لۆپتیغی چەند بژاردەیەکی لەبەر دەستە بۆ شوێنی کورە برازیلیەکە، بەڵام بەھۆی متمانە نەبوونی بە لۆرێنتی و رۆشتنی کۆڤاسیچ، شێوازی سێبایۆس، ھێرشبەریە ریالی تووشی کێشە کردووە، ئه‌مه‌ش ره‌نگدانه‌وه‌یه‌كی خراپی به‌سه‌ر هێڵی بەرگری و ناوەراست دروستكردووه‌،  بۆیە دەمانبینی کۆکی و سائول و تۆماس بە شێوەیەکی ئازاد لەم شوێنە ھێرشیان دەبرد، تەنانەت خودی کاسیمێرۆ لە کۆتایی وەرزی رابردوو ئاستی وەک پێویست نەبوو.

٥- ناڤاسی گۆڵپارێز، جگە لە گۆڵی یەکەم نابێ لە وانیتر لۆمەی ناڤاس بکرێ، بەڵام بەھیچ شێوەیەک ئاستی وەک پێویست نەبوو، دەتوانیین بڵێین ھاتنی (کۆرتوا) بەتەواوی کاریگەری بەسەر کورە کۆستاریکاییەکەوە ھەبووە, بەتایبەت لە ڕووی دەروونیەوە.

ئامادەکردنی: بارزان ئەکرەم